Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 12:28

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگ شوبات به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن. 

بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ئاراستەى گەنجینەکانى کردووە،ئه‌مڕۆ شەممە  19 ى 3 ى 2022، وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازى و بازرگانى، کشتوکاڵ و سەرچاوەى ئاو، خوێندنى باڵا، شارەوانى و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، روشنبیرى و لاوان، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، مووچە وەردەگرن.

سبه‌ی یەکشەممەش 20 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی  سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینى پێشمەرگە و خانەنشینى شارستانى، دابه‌شده‌كرێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.