Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:01

موئەیەد جحێشی: چەند سیاسیەکى دڵ ڕەش هەن چاویان بەو پێشکەوتنانەى هەرێمى کوردستان هەڵ نایەت و حەز ناکەن کوردستان و خەڵکەکەی بە ئاسودەیی بژین

کوردستان TV
100%

موئەیەد جحێشی چاودێری سیاسیەو هاوکات شارەزاشە لە بوارى ئیداری و سەربازیدا سەبارەت بە پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغداو هەروەها ڕێک کەوتنەکانى نێوانیان  جحیشی بۆ کوردستان تى ڤى شیکاریەک دەکات و دەڵێت ، ئەو کێشە ئیداریانه دەبوایه حکومەتەکانی پێشوو چارەسەریان بکردایه ، بەڵام ئەم ئارەزووەیان نەبوو له چارەسەرکردنیدا ، ئێستاشی لەگەڵ دا بێت چەند سیاسیەکى دڵ ڕەش هەن کە ڕێگری دەکەن لە بەرامبەر ڕێک کەوتنەکان و چاویان بەو پێشکەوتنانەى هەرێمى کوردستان هەڵ نایەت و حەز ناکەن کوردستان و خەڵکەکەی بە ئاسودەیی بژین .


لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا جحێشی گوتى زانیاری ئەوەم پێ گەیشتوە کە ئەمریکاو چەند ووڵاتێکی ئەوڕوپی داوایان لە عێراق کردوە پەرە بە پەیوەندیەکانىان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بدەن و لە ڕێگەى دەستور و یاساوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، کە ئەمەش خێر نیە بەڵکو حەقی شەڕعی خەڵکی کوردستانە بۆیە ئەم هەواڵە پشت ڕاست دەکەم و لە نزیکەوەش ئاگاداری بەشێک لەو ووردەکاریانەم. 

هاوکات گوتیشی کازمى کەسێکی تێگەیشتوە بە دڵ حەز دەکات کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدا بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و کاری جدیش لەسەر ئەو مەسەلەیە کردوە بەڵام بیرمان نەچیت ڕێگریش هەیە لە لایەن نەیارانى کوردەوە .ئەوەش دەزانین لە دوای 2003 ەوە تەواى ئەو سەرکردانەى کە بونە سەرۆک وەزیران پێشتر بەڵێنی تەواویان بە کوردستان وخەڵکەکەى داوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک پابەندى بەڵێن و یاساکان و دەستور نەبون ، کابینەى مالکی نمونەیەکی بەهێزی ئەو راستیە دەردەخات،


جحێشی له لێدوانەکەیدا ئاماژەى  بۆ کێشە ئیداریەکان دا وەک ناوچە کێشە لەسەرەکان که چارەسەرەکەی ڕوونه بەپێی ڕاپرسی ودەنگ یەکلادەکرێنەوە ، هەروەها ئەو مافانەی دەدرێتە هەرێمی کوردستان وەك هەرێمێک له ناو عێڕاقدا، دەرگا سنوورییەکان و دەرهێنان وهەناردەکردنی نەوت و کۆمپانیا نەوتیەکان و ڕسوماتەکان ئەمانه هەر هەموویان کاری ئیداریین نابێت بگاتە قۆناخی پڕ کێشە، .

گووتیشی  گەلی کوردستان چ له ناوەوەی هەرێم ودەرەوەیدا باش دەزانن ئەو کێشانه سیاسیین و پەیوەندی به کاری کارگێڕیەوە نیه ، که بەسەریان فەرزکرا له ڕێگای بڕینی مووچەی میللەت وفەرمانبەرانی هەرێمیی کوردستان ، که باش دەزانن ئەم بابەتە زیان به ژیانی هاوڵاتی دەدات که ڕێگایەکی سزا دانه گرتوویانەتە بەر ، ئەمەش هیچ ئەنجام وچارەسەرێکی نابێت بۆ ئەوانەی ئەو یاسا تووندانه لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەکار دێنن ، که دەکرا به ڕێگای تر ئەمانه چارەسەر بکرایه .


هەروەها جحێشی دەڵێ، له وەتەی کازمی دەسەڵاتی حکومەتی عێڕاقی گرتۆتە دەست و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ، ئەوەی من پێم گەیشتووە گەشبینن به هەڵوێستی کازمی و گوێگرتن لە شاندەکە ،ئەگەرچی شاندی حکومەتی فیدڕاڵ هەواڵی ئەوەیان دەدا پاڵ به سەرۆك وەزیران بدەن بۆ قوڵکردنی کێشەکان لەگەڵ شاندی میوان، بەڵام کازمی بێ دەنگی دەکردن و داوای له میوانان دەکرد دریژه به قسەکانیان بدەن و ئەوەی لایانه بیڵێن.
ئەمەش نیاز نیشاندانه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ، که دەبێت ئەم کێشە وئالۆزییانه به ڕێگای یاسایی ودەستووری چارەسەربکرێن ، بەهیوام شاندی هەرێم لەم نێوەندەدە دەرنەچێت ،چونکه ئەم ڕێگایه له بەرژەوەندیان دایه ، بەپێچەوانەوەش کە زۆران کەس ئارەزوو دەکەن بەم شێوەیه نەبێت به تایبەت ئەوانەی خۆشگووزەرانیان بۆ کوردستان ناوێت، 

مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران ڕۆژی سێشەممه له چوار چێوەی پێشوازی له شاندەکەی حکومەتی کوردستاندا گووتی : گرینگه هەماهەنگی تەواو نێوان  حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت لەسەرجەم بوارەکاندا بۆ چارەسەرکردن وبەرەنگاربوونەوە ..
ئا/فەرمان عەلی

میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.