Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:16

قائیمقامی هەولێر: هەرشوێنێك نرخی خۆراكێك بەرزبكاتەوە سزای دەدەن و ناوەكەشی بڵاودەكەنەوە

کوردستان TV
100%

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، هەر بازرگان و دوكاندارێك دۆخەكە وەك هەل بەكاربهێنێت و نرخی شمەك و كاڵا بەرز بكاتەوە سزای توند دەده‌ن و  ناوەكەشی بۆ ڕای گشتی بڵاودەكرێتەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7 ى 3 ى 2022، نەبەز عەبدولحەمید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگه‌یاند، هیچ كێشەیەكی نەمان یاخود كەمبوونەوەی خۆراك بوونی نییە، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن ترسی نەمانی خۆراكیان نەبێت چونكە بەشی چەندین مانگ خۆراك لە كۆگاكان هەیە و سەرجەم پێداویستییەكانیش هاوردە دەكرێن.
گوتیشی، هەندێك پێداویستی و خۆراك هەن كە لە سەرچاوەی سەرەكییەوە گران بوون، بەڵام رێگە نادەن بازرگانان و خاوەن دوكان و ماركێتەكان ئەو دۆخە بقۆزنەوە لەو رێژەی زیاتر نرخ بەرز بكەنەوە، هەر ماركێتێك نرخی خۆراكێك بەرزبكاتەوە كە خۆی بەرز نەبووەتەوە سزای دەدەن و ناوەكەشی بڵاودەكەنەوە.
قائیمقامی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەگەر ئێستا سەرجەم سنورەكان دابخرێن بەشی چەند مانگێك خۆراك لە كۆگاكاندا هەیە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بە بڕێكی زۆر شت نەكڕن و خۆیان نەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.