Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 09:51

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ بێتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە گەری بیست و حەوتی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ بێتس لەسەر یاریگا و لەبەردەم هاندەرانی بەگۆلێك بەرامبەر بەسێ گۆڵ بەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆرا.
 لەدەستپێكی یاریەكەو دوای تێپەربوونی دوو خولەك جواو فلێكس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركرد، لەكۆتا خولەكی ئەم گێكە كریستیان تیلۆ گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە، گێمی یەكەم هەردوولا بەگۆلێك بەرامبەر بوون.
 لەگێمی دووەم قوتابیەكانی سیمۆنی باشتر دەركەوتن تا لەخولەكی شەست و یەك جواز فلێكس دووەم گۆڵی خۆی و یانەكەی تۆماركرد، یاریزانانی ئەتلەتیكۆ چاویان لەگۆڵی دیكەبوو، لەخولەكی هەشتا تۆماس لیمار توانی گۆلی سێیەم بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماربكات، بەمجۆرە یاریەكە بەسێ گۆل بەرامبەر بەگۆلێك لەبەرژەوەندی ئەتلەتیكۆ مەدرید تەواو بوو، بەمەش كۆی خاڵەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید بووە چلو هەشت خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەدوای بارسێلۆنا دێت لەخانەی چوارەمی ریزبەندی، ریاڵ بێتسیش بەچل و شەش خاڵ لەخانەی پێنجەمە.   


                                                          

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.