بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3.110 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاویان كردووە لەسلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 491 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 1.364 پكشنینی پەستانی چاوی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و 170 پشكنینی پەستانی چاوی ئاوی ڕەش و 1.012 پشكنینی پەستانی چاو لەكلینیكی ڕاوێژكاری و 60 پشكنینی پانتایی چاو و68 پشكنینی كۆمپیوتەری چاو ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ 999 پشكنینی چاویلكە لەبەشی ڕاوێژكاری و 260 پشكنینی گلێنە و 370 پشكنینی چاو بۆ منداڵان و 693 ئۆ سی تی و 167 پشكنینی ئێم ئاڕ ئای و 19 تیشك و 391 سۆنەری چاو كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.