له گه‌ری بیست و حه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و سێ خالی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نیسی میوانداری له ده‌ستدا .
له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ریڤێرا یانه‌ی نیس میوانداری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كرد‌و له یاریه‌كی زه‌حمه‌تدا نیس به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سێ خالی گرینگی له پاریس سانجێرمانی میوانی وه‌رگرت .
یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هینانی سێ خالی یاریه‌كه بوون به‌لام یاریه‌كه‌تاكه گۆلێكی تێدا تۆمار كرا ئه‌ویش له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت بوو كاتێك یاریزانی فه‌ره‌نسی و به ره‌جه‌له‌ك جه‌زائیری ئه‌ندی دیلۆرت گۆله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه خاوه‌ن یاریگا به‌مه‌ش یانه‌ی پاریس سانجێرمان تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می یانه‌كان له شه‌ستو دوو خال وه‌ستا یانه‌ی نیسیش پازده‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به چل‌و نۆ خال پارێزگاری له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.