Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 09:09

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌تلانتا هۆكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شیكاگۆ بۆڵز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی ئه‌تلانتا هۆكس به‌ سه‌دوسیی خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوبیستوچوار خاڵ له‌ تیپی شیكاگۆ بۆڵزی میوانی برده‌وه‌.
 له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، شیكاگۆ بۆڵز به‌ شه‌ستوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاوشه‌ش خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی ئه‌تلانتا هۆكس ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به‌ جیاوازی شه‌ش خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه‌ ئه‌مه‌ش سییه‌مین بردنه‌وه‌ی ئه‌تلانتا هۆكس بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان ترای یۆنگ ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌تلانتا هۆكس بینی و سیی و نۆ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 له‌و لاشه‌وه‌ هه‌ردوو یاریزان دێمار دێرۆزان و زاك لایڤین هه‌ریه‌كه‌و بیستویه‌ك خاڵیان بۆ شیكاگۆ بۆڵز به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شیان سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوچواره‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند .
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.