Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 11:14

ماوەی دوو هەفتەیە چارەنووسی مامۆستایەکی زمانی کوردی لە ئێران نادیارە

کوردستان TV
100%


کەیومەرس لەتیفی مامۆستایەکی زمانی کوردی خەڵکی شاری سنەیه‌ له‌ كوردستانی ئێران زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە ده‌ستیگر كراوە و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره‌.

فەرید لەتیفی، چالاکوانی سیاسی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: کەیومەرس چالاکوانێکی ناسراوی شاری سنەیە و لە بوارەکانی زمان و ژینگەپارێزی، شوناس و فەرهەنگی کوردیدا زیاتر لە 10 ساڵە لە ئەنجومەنی مەولەوی شاری سنەدا چالاک بووە.

 راشیگه‌یاند، کەیومەرس له‌ ساڵی 2009وە ئەمە دووەم جارە لە لایەن ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆمەتی بانگەشەکردن لە دژی حکومەت و هاوکاری لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی کوردستان زیندانی بكرێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەرچەندە ئەنجومەنی مەولەوی لە رووی یاساییەوە ئازادە بەڵام ئەگەر کارکردن بەو شێوەیە نەبێت کە حکومەت دەیەوێت، ئەوە کێشە و گرفت و تەنانەت گرتنی بەدوادا دێت.

کەیومەرس لەتیفی مامۆستایەکی زمانی کوردی  ئاماژە بةوةش دةكات، کە تەنانەت بنەماڵەی کەیومەرس لە ژێر فشاردایە و تا ئێستا ئیتلاعاتی ئێران چەندین جار هێرشی كردووه‌ته‌ سەر بنەماڵەی ناوبراو و ئازاریان داون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.