Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 18:38

ئەمریکا و بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن بەزووترین کات ئۆکڕاینا جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

 

 ئەمریکا و بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی داوایان لە هاووڵاتییانیان کرد بەزووترین کات ئۆکڕاینا جێبهێڵن به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گوتی: ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی بەریتانیامان لە پێشینەی هەموو شتێکەوەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانمان لە ئۆکڕاینا دەکەین بەزووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن تا ئەوکاتەی لەبەردەست ماوە.

هاوکات کۆشکی سپی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات تا 24 بۆ 48 کاتژمێری دیکە ئۆکڕاینا جێبێڵن.

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا "هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا لەوانەیە لەهەر کاتێکدابێت ڕووبدات، تەنانەت بەر لە تەواوبوونی ئۆڵۆمپیادی زستانی 20ـی شوباتی پەکین".

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.