Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 13:33

 عێراق 500 مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕێت

کوردستان TV
100%

عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت، ئەوەی راگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، به‌م نزیکانە بڕی 500 مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕن.

عادل کەریم لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی عێراق، چەند روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پچرانی کارەبا لە وڵاتەکە دا.

باسی لەوە کرد کە گفتوگۆكانیان بۆ کرینی گاز لە قەتەر بە مەبەستی پێدانی کارەبای زیاتر بۆ عێراق بەردەوامە و گوتی: "ئەگەر تواناکان بەردەستبن، لە ماوەی ساڵێک بۆ 15 مانگ بابەتی کڕینی گاز لە قەتەر کۆتایی پێدێت".

وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش کرد کە رێککەوتنی وزە (کارەبا)یان لەگەڵ سعوودیە واژوو کردووە و باسی له‌وه‌كرد، ئەو ھێڵی وزەیەی کە لە سعوودیەوە دێت دەخرێتە سەر ھێڵی وزەی عەرعەر- یوسفییە و رایگه‌یاند: "لە قۆناغی یەکەمدا 500 مێگاوات کارەبا لە سعوودیه‌ دەکڕین و دواتر ئەم بڕە بۆ ھەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە".

عادل کەریم ئەوەشی خستەڕوو کە ھێڵی کارەبا لەگەڵ ئوردن لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەبێت و باسی لەوە کرد کە ئەو کارەبایەی لەو وڵاتە دەکڕدرێت دەدرێتە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی کارەبا پاڵپشتی لە تورکیاش وەردەگرن و گوتی: "به‌م نزیکانە 500 مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە ھاوەردە دەکەین".

عادل کەریم، ئەوەشی روونکردەوە کە لە ئێستادا ھەشت ملیۆن مەترسێجا گاز لە ئێرانەوە ھاوردە دەکەن و ئەو بڕەش بەشی بەرھەمھێنانی کارەبا ناکات و گوتی:

"به‌م نزیکانە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو گازەی کە لە ئێرانەوە دێت شاندێک لە وەزارەتەوە دەچن بۆ تاران. عێراق، یەک ملیار و 692 ملیۆن دۆلار قەرزاری ئێرانە. تێچووی ساڵانەی گازی ئێران لەسەر عێراق لە چوار ملیار دۆلار کەمترە. ھاوینی رابردوو تەنانەت یەک مێگاوات کارەبامان لە ئێرانەوە وەرنەگرت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.