Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 13:03

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای بوودجەیەکی کاتی پەسەند کرد

سێ هەفتەی دیکە کات دەدات تا بگەنە رێککەوتن
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەیاسای بوودجەیەکی کاتی پەسەند کرد کە تا 11ی ئادار بوودجەی حکوومەت دابین دەکات.

ئەم پڕۆژەیاسایە کە رێگری دەکات لە داخستنی حکوومەت لە 18ی شوباتدا، بە 272 دەنگی "بەڵێ" لە بەرامبەر "162" دەنگی نەخێر پەسەند کرا.

لە قۆناغی دواتریشدا پڕۆژە یاساکە دەچێتە ئەنجوومەنی پیران بۆ دەنگدان لەسەری، بەمشێوەیەش پڕۆژە یاساکە سێ هەفتەی دیکە کات دەدات بە پەرلەمانتارانی پارتی کۆماریی و پارتی دیموکرات تا لەسەر بوودجەی 2022 بگەنە رێککەوتن.

ئەگەر لە ئەنجوومەنی پیران، پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت، ئەوا دەخرێتە بەردەم سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن تا واژووی کۆتایی لەسەر بکات و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا دەبێتە سێیەم بوودجەی کاتی کە لە ساڵی 2022دا رێگری لە داخستنی حکوومەت کردووە.

بەگوێرەی یاساکانی ئەمریکا، ساڵی ئابووریی 2022 لە یەکی تشرینی یەکەمی 2021ەوە دەستی پێ کردووە و لە 30ی ئەیلوولی 2022دا کۆتایی دێت، ئەگەر بۆ ئەو ماوەیەش بوودجەی ساڵانە پەسەند نەکرێت، ئەوا پێویستە لە رێی بوودجەی کاتییەوە پێویستییەکانی وڵات دابین بکرێن، ئەگەر بوودجەی کاتیش پەسەند نەکرێت ئەوا حکوومەت دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات و بەشێوەیەکی کاتی چالاکییەکانی دەوەستێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.