Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 22:05

کوژرانی سه‌رکرده‌ی یه‌که‌می داعش ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مه‌ریكا كوژرانی سەرکردەی یەکەمی داعشی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا ڕاگه‌یاند.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا ئۆپەڕاسیۆنێکی سەرکەوتوویان لەپێناو ئەمریکا و هاوپەیمانان و سەلامەتی جیهان ئەنجام دا.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئازایەتی هێزە سەربازییەکانمان توانرا ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قوڕەشی سەکردەی یەکەمی داعش بکرێتە ئامانج و بكوژرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئەمریکییەکان بە سەلامەتی لە ئۆپەڕاسیۆنەکە گەڕاونەتەوە. جەختیشی کردەوە ئەمشەو پێنجشەممە لەمبارەیەوە پەیامێکی دەبێت.

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.