ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 31-1-2022 هونه‌رمه‌ندی لاوی شنگال سه‌بری قاسم خدر ناسراو به" سه‌بری شنگالی" له ته‌مه‌نی (39) ساڵی له كه‌مپی "قادیا" به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییكرد.
سه‌بری شنگالی له‌خێزانێكی هونه‌ری په‌روه‌رده ببوو، له‌گه‌ڵ براكه‌ی "خه‌لۆ شنگالی"، چه‌ندین به‌رهه‌می فۆلكۆریان پێشكه‌ش به هونه‌ری كوردسان كردووه ،به‌هۆی ئاواره‌بوونی له كه‌مپی "قادیا"ی ئێزدییه‌كان ده‌ژیا، خاوه‌نی 7 منداڵه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی باشی له گۆرانی وتن دا بووههبوو ،به‌تایبه‌تی له بواری هونه‌ری گۆرانی فۆلكۆری خاوه‌ن ههواداركی زۆر بوو به‌داخه‌وه به هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له شوێنی له دایك بوونی خۆی "بۆرك" له ناحیه‌ی سنونێ به‌خاك سپێردرا.
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند سه‌بری شنگالی به‌جه‌ڵته‌ی دڵ کۆچی دواییکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.