Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 10:50

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئاسایی بووەوە

کوردستان TV
100%

لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، گەشتەکان زیادیان کرد.

گەشتە ئاسمانییەکان کە بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە بۆ ماوەیەک لە فڕۆکەخانەکە راگیرا لە دوێنێوە پلە بە پلە دەستیان پێ کردووەتەوە و لەمڕۆوە گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە.

راماڵینی بەفری سەر فڕگەکانی فڕۆکەخانەکە لە رێگەی 500 کارمەند و بە بەکارهێنانی 180 ئامێری بەفر راماڵین تەواو کرا و فڕۆکەخانەکە ئامادەی گەشتەکان کرایەوە.

کارپێکەری فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کرد گەشتە ئاسمانییەکان کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە راگیرابوون دوای کارەکانی پاککرنەوەی گۆڕەپانەکان ئاسایی بوونەتەوە و هاتووە ''بڕیارە ئەمڕۆ 681 گەشتی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکە ئەنجام بدرێت، دوو گۆڕەپانی فڕینی فڕۆکە پاککراوەتەوە و ئەمڕۆش گۆڕەپانی سێیەم پاک دەکرێتەوە''.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.