له قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی ئوستڕاڵیا و هه‌ر له ئاستی پیاواندا، دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماكسیم كرێسی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی حهفتایهمینی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
ئه‌م یاریه‌ش سێ كاتژمێر‌و سیی خولهك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش حه‌وت، حه‌وت پێنج بوو، له قۆناغی داهاتوودا، مێدڤێدێڤ یاری له‌گه‌ڵ فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی ده‌كات.
دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی تێنسی ئوستڕاڵیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.