Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئایار 02:19

یٔەمریکا: داعش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی کرد بۆ سەر گرتووخانەی گوێران لە شاری حەسەکە بە مەبەستی رزگارکردنی دەستبەسەرکراوانی داعش.
راگەیەندراوێکی نید برایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەمریکا شانبەشان دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش. ئاماژەشی پێدا، سەرباری ئەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانای داعشی لاواز کردووە بۆ جێبەجێکردنی هێرش و کردەوە، بەڵام رێکخراوی داعش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.
راگەیەندراوەکە روونیشی کردەوە، هێرشەکەی گوێران جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت ئەو وڵاتانەی کە ئەو چەکدارانەی لێوە هاتووە هاووڵاتییە دەستبەسەرەکانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بگەڕێننەوە لەپێناو دادگایی کردنیان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.