له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه، مارین شیلیچی كڕواتی و پۆلێنكراوی بیست وحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی چواره‌م.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه حه‌وت پێنج، حه‌وت شه‌ش، سێ شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، له قۆناغی داهاتوودا، شیلیچ ڕووبه‌ڕووی فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چواره‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، دانیل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام و به ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش چوار، شه‌ش دوو سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بۆچ ڤان دی زێند شاڵپی هۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی په‌نجاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی چواره‌م، له‌م قۆناغه‌ش مێدڤێدێڤ یاری له‌گه‌ڵ ماكسیم كریسی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات.
هه‌ر له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانمان، كچه یاریزانی ڕۆمانی، سیمۆنا هالێپ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له دانكا كۆڤینیچی مۆنتینیگرۆیی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی چواره‌م.
یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و چوار خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك بوو، له قۆناغی داهاتوودا، هالێپی پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی ئه‌لیز كۆرنیێی فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته‌وه، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له ئاستی خانمان، ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماركێتا ڤۆندرۆسۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی چلویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م یاریه‌ش یه‌ك كاتژمێر‌و چل ونۆ خوله‌ك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك بوو، له قۆناغی چواره‌مدا، سابالێنكا یاری له‌گه‌ڵ كایا كانیپی ئیستۆنی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.