به ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، هه‌شت یانه گه‌یشتنه قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له قۆناغی شازده‌و له چه‌ند ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو سیڤیلیه ماڵئاواییان كرد.
دوێنێ هه‌ینی به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، تیروپشكی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕاكێشراو له ئه‌نجامدا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو و یاریه‌كه‌ش له یاریگای سان مامێس له بلباو سازده‌كرێت،.
هاوكات یانه‌ی ڤالێنسیا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كادیز ده‌بێته‌وه، له دوو یاریه‌كه‌ی دیكه‌شدا، یانه‌ی ڕیال سۆسیداد كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال بێتیس و هه‌ردوو یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ و ڕیال مایۆركا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.
یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به یه‌ك گه‌ڕ له ڕۆژانی یه‌ك و دوو و سێی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و براوه‌ی یاریه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی.
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی خشته‌ی یارییه‌کانی جامی شای ئیسپانیا له قۆناغی چاره‌گی کۆتایی راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.