له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی لیۆن و سانت ئیتیان روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای گرۆیاما ستادیۆم له لیۆن به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی پازده‌و له‌ئه‌نجامی فشاری یانه‌ی لیۆن بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان ناوبژیوان لێدانێكی سزای هه‌ژمار كرد‌و یاریزان مو‌سا دیمبلی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد ، هه‌رچه‌نده یاریزانانی سانت ئیتیان چه‌ند جارێك هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان دا به‌لام به‌رگریكارانی لیۆن پارێزگاریان له‌و گۆله كرد‌و یانه‌كه‌ش هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی ویه‌ك خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی .
سانت ئیتیانیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و دوازده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا لیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سانت ئیتیان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.