Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:16

ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سعوودیە راناگرێت

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا نیگەرانە لە پێشێلکارییەکانی سعوودیە بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ، بەڵام لە ئێستادا پرسی وەستاندنی فرۆشی چەک بە سعوودیە لە پلانیاندا نییە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی "ئایا ئەمریکا نیازی هەیە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە رابگرێت؟" رایگەیاند: "لە ئێستادا ئەم بابەتە لە رۆژەڤماندا نییە. لەگەڵ سعوودیە پەیوەندییەکی چەندین ساڵەمان هەیە. نیگەرانییەکانی خۆمان لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵێک بابەتی دیکەدا بە سعوودیە راگەیاندووە. لە روانگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاشەوە پەیوەندی ئەمنیمان لەگەڵ سعوودیە هەیە".

دەربارەی هێرشەکەی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی کە سعوودیە رابەرایەتییان دەکات، بۆ سەر شاری حودەیدەی رۆژئاوای یەمەن کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تیایدا بوونە قوربانی، ساکی رایگەیاند: "هەر رووداوێک ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی بێگوناه، رووداوێکی تراجیدییە. ئێمە بەرامبەر بەم بابەتە هەستیارین.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.