Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 12:49

گەڕی 7ـەمی دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە ڕۆما دەستی پێ کرد

100%

ئەمڕۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە نێوەندگیری ئەمریکا گەڕی 7ـەمی دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە ڕۆما دەستی پێ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 4ـی ئاب، لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، حەوتەمین گەڕی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بە چاودێری ئەمریکا دەستیپێکرد. بڕیارە گفتوگۆکان بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بن و تێیدا چەندین مەلەفی هەستیاری تەکنیکی، ئابووری و سەربازی تاوتوێ بکرێن.

تاقیکردنەوەیەک بۆ جدییەتی پرۆسەکە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گەڕەی دانوستانەکان وەک تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە دەبێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات. شاندی لوبنانی بە کۆمەڵێک بەڵگە و دۆکیۆمێنتەوە چوونەتە ڕۆما، کە تێیدا پابەندیی وڵاتەکەیان بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە دەسەلمێنن، بە ئامانجی ڕازیکردنی لایەنی ئیسرائیلی و نێوەندگیرەکان بۆ تێپەڕین بەرەو قۆناغی دووەم لە ناوچەکانی بنت جبیل یان خیام.

ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی سەروەری شاندی لوبنانی لەم گەڕەدا جەخت لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی دەکاتەوە، لەوانە:

1.  ڕاگرتنی دەستبەجێی پرۆسەی تێکدان و تەقاندنەوەی سیستماتیکی گوندە سنوورییەکان.

2.  دەستپێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و جێگیرکردنی ئاگربەست.

3.  زەمینەسازی بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

4.  پێکهێنانی لێژنەی تەکنیکی بۆ ترسیمکردنی سنوورە وشکانی و دەریاییەکان و یەکلاکردنەوەی مەلەفی دیلەکان.

سووربوون لەسەر سنوورە نێودەوڵەتییەکان لایەنی لوبنانی جەختی کردووەتەوە کە دەستبەرداری هیچ بستە خاکێکی وڵاتەکەی نابێت و هەر گفتوگۆیەک بۆ ترسیمکردنی سنوورەکان، دەبێت لەسەر بنەمای سنوورە ناسراوە نێودەوڵەتییەکان بێت. لوبنان هەر پێشنیازێک کە زیان بە سەروەریی خاکەکەی بگەیەنێت یان سیما جوگرافی و مێژووییەکانی سنوور بگۆڕێت، ڕەتیدەکاتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.