Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:54

له‌ حه‌سه‌که‌ هێرشکرایه‌‌ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌کی زیندانییانی داعش

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك گرتووخانه‌یه‌كی زیندانییانی داعش ڕووی دا و دواتریش تیرۆریستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر گرتووخانه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه‌ له‌‌ نزیك گرتووخانه‌ی سناعه‌ له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌.

ڕاشیانگه‌یاند: دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گرتووخانه‌كه‌ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانیان، به‌هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان تیرۆریستان و پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه‌ دروست بووه‌‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌ چه‌ند زیندانییه‌ك توانیویانه‌ ڕابكه‌ن و ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر گرتووخانه‌كه‌ گیراون و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.

جێی باسه‌ گرتووخانه‌ی سناعه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌كان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و تایبه‌ته‌ به‌ زیندانییانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ كه‌ هه‌زاران تیرۆریستی داعشی تێدایه‌.

 

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.