Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:21

بارسێلۆنا راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 یانه‌ی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بلاویكردەوە، بەرگریكاری فەرەنسی ساموێل ئۆمتیتی بەهۆی پێكان نەشتەرگەری بۆ كرا.
 بەپێی راگەیەنراوی یانە كەتەلۆنیەكە ئۆمتیتی لە مەشق و ئامادەكاریەكانی یاری پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دووچاری پێكان لە قاچی راستی هاتبوو، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، تیمی پزیشكی یانەكە بە ناچاری نەشتەرگەریان بۆ ئەم یاریزانە كرد.
 بەمەش ئۆمتیتی بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاكان دادەبرێت.
 هەفتەی رابردوو یانەی باسێلۆنا دوای كەمكردنەوەی مووچەی سالانەی گرێبەستی ئۆمتیتی تا سالی دووهەزارو بیستوشەش درێژ كردەوە، بەڵام بەهۆی ئەم نەشتەرگەریە كاروانی وەرزشی ئۆمتیتی لەگەڵ یانەكەی تا كۆتایی ئه‌م وەرزه‌ تەواوبوو.  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.