به‌فربارین بۆته هۆی داخستنی رێگای گونده‌كانی عه‌فرین و دانیشتووانه‌كه‌ی له مادده سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان بێ به‌ش ده‌كات.
شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین ده‌بێته هۆی داخستنی رێگای ژماره‌یه‌ك گوندی شاری عه‌فرین له كوردستانی سووریا‌و دانیشتووانه‌كانی له‌ده‌ستكه‌وتنی نان و هه‌بوونی ته‌زووی كاره‌با بێ به‌ش ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه چالاكوان مسته‌فا شێخۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به زاگرۆس عه‌ره‌بی راگه‌یاند:به‌فر بارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی شاری عه‌فرینی گرتۆته‌وه‌و بۆته هۆی داخرانی رێگای گونده‌كان و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه، نانیان ده‌ست ناكه‌وێ و ته‌زووی كاره‌باش له‌وناوچانه پچڕاوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌رێگا شاخاوییه‌كان نزیكه‌ی 70سم تا 100 سم به‌فر باریوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ست پێشخه‌رییان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.