یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ماڵئاوایی له جامی شای ئیسپانیا كرد، له قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی ڕیال سۆسیداد، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی ڕیال سۆسیداد به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی سیی و سێ‌دا، ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی، عه‌دنان یانوزای گۆڵێكی بۆ سۆسیداد به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، هێرشبه‌ری نۆروێژی، ئه‌لێكساندێر سۆرلۆت ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م بردنه‌وه‌ش سۆسیداد گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا‌و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
له جامی شاری ئیسانیا ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ماڵئاوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.