Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:56

نرخی خاوی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 94 سەنت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 94 سەنت دەفرۆشرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 88 دۆلار و 66 سەنت و رۆژەکەی بە 87 دۆلار و 51 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:31ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،5 هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 85 دۆلار و 36 سەنت فرۆشرا.

 گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ناتۆ لەگەڵ رووسیا دەربارەی پرسی ئۆکراینا و هەڕەشەکانی ئەمریکا دەربارەی ئەوەی کە ئەگەر رووسیا، ئۆکراینا داگیر بکات، ئامادەن هەموو بژاردەکان تاقی بکەنەوە، نیگەرانییەکانی تایبەت بە کەمبوونەوەی خستنە بازاڕی نەوتی زیادتر کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.