Erbil 31°C پێنجشەممە 26 ئایار 18:24

سینه‌ماکار و ئه‌کته‌ری دیاری کورد "که‌ریمۆک" باری ته‌ندورستی جێگیره‌

کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سۆپای غاز هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار و ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد كه‌ریمۆك غه‌فور به‌شێكی جه‌سته‌ی سووتاوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ برینداربوو .

له‌ئێستادا هونه‌رمه‌ند كه‌ریمۆك غه‌فور له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی خه‌وێنراوه‌ باری ته‌ندروستی جێگیره‌، به‌ڵام هه‌ردوو قاچ و ده‌سته‌كانی به‌ رێژه‌یه‌ك سوتاوه‌ كه‌ له‌ مه‌ترسی ده‌رچووه‌.

هونه‌رمه‌ند كه‌ریمۆك وه‌كو سینه‌ماكار خاوه‌نی فلیمی سینه‌ماییه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی و شانۆیی و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی كردووه‌.

ئا- كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.