Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:20

چۆن ده‌زانی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوویت؟

کوردستان TV
100%

 

به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌ ئاسانی له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌رناكه‌وێت، ده‌ستنیشانكردنیشی زۆر زه‌حه‌مه‌ته‌ ته‌نیا له‌ رێگه‌ی پشكنیین ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

لێره‌دا له‌ ڕێگه‌ی 5 ئاماژه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مرۆڤ دا هه‌بوو ئه‌وا ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوویت: -

دابه‌زینی كێش: دابه‌زینی كێش له‌نێو تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه‌، له‌وانه‌یه‌ یه‌كه‌م ئاماژه‌ بێت له‌ 40% له‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون له‌ ئه‌مریكا، كێشیان دابه‌زیوه‌. 

ماندووبوونێكی زۆر: ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون به‌ درێژایی رۆژ هه‌ست به‌ ماندبوونێكی زۆر ده‌كه‌ن، هیچ هه‌ست به‌ ئارامی و پشوودان ناكه‌ن.

 گرانه‌تا : زۆرجار مرۆڤ به‌ هۆی سه‌رما و ئه‌نفلونزا تووشی گرانه‌تا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو به‌بێ هۆ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

ئازار: ئازاری به‌رده‌وام له‌ جه‌سته‌دا دوای وه‌رگرتنی چارسه‌ر و چاكنه‌بوونه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هۆكارێك بێت بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.

گۆرانكاری له‌ پێستدا: پێست یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ گه‌وره‌كانی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر هه‌رگۆرانكارییه‌ك له‌ پێستت رووی دا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، هه‌روه‌ها زه‌ردبوونی چاوه‌كان یان ده‌وروپشتی په‌نجه‌كان ئه‌مانه‌ هه‌مووی هێما و ئاماژه‌ن بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ .

ئا- كامران ژێده‌ر- جه‌زیره‌ نیت

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.