به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه به ئاسانی له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌رناكه‌وێت، ده‌ستنیشانكردنیشی زۆر زه‌حه‌مه‌ته ته‌نیا له رێگه‌ی پشكنیین ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌وێت.
لێره‌دا له ڕێگه‌ی 5 ئاماژه‌وه ئه‌گه‌ر له مرۆڤ دا هه‌بوو ئه‌وا ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوویت: -
دابه‌زینی كێش: دابه‌زینی كێش له‌نێو تووشبووانی شێرپه‌نجه كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه، له‌وانه‌یه یه‌كه‌م ئاماژه بێت له 40% له‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بوون له ئه‌مریكا، كێشیان دابه‌زیوه.
ماندووبوونێكی زۆر: ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون به درێژایی رۆژ هه‌ست به ماندبوونێكی زۆر ده‌كه‌ن، هیچ هه‌ست به ئارامی و پشوودان ناكه‌ن.
گرانه‌تا : زۆرجار مرۆڤ به هۆی سه‌رما و ئه‌نفلونزا تووشی گرانه‌تا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو به‌بێ هۆ له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
ئازار: ئازاری به‌رده‌وام له جه‌سته‌دا دوای وه‌رگرتنی چارسه‌ر و چاكنهبوونهوه، له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه، بۆیه زۆر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
گۆرانكاری له پێستدا: پێست یه‌كێكه له ئه‌ندامه گه‌وره‌كانی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر ههرگۆرانكارییهك له پێستت رووی دا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، هه‌روه‌ها زه‌ردبوونی چاوه‌كان یان ده‌وروپشتی په‌نجه‌كان ئه‌مانه هه‌مووی هێما و ئاماژه‌ن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه .
ئا- كامران ژێده‌ر- جه‌زیره نیت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.