كچه یاریزانی ئیسپانی پاولا بادۆسا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سیدنی ئوستڕالی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بادۆسای پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له باربۆرا كرێچیكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریيهكه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له نێوان هه‌ردوو كچه تێنسزان به‌خۆوه بینی كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و بیست ودوو خولهك به‌رده‌وام بوو، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، بادۆسا به شه‌ش سێ پێشكه‌وت.
پاشان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كرێچیكۆڤا ئه‌نجامه‌كه‌ی به شه‌ش چوار یه‌كسان كرده‌وه، له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كهرهوهشدا.
بادۆسا به حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو یاریه‌كه‌ی برده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش بادۆسای ته‌مه‌ن بیست وچوار ساڵ یه‌كه‌م نازناوی له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌مساڵ و سێیه‌م نازناویشی له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركرد.
بادۆسا نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سیدنی له ئاستی خانمان برده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.