Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:59

له‌ ئێران سێ تووشبووی ئۆمیکرۆن گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

سێ تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ست دا.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌زار و 162 كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و سێ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 18 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌نجامی پشكنینی هه‌زار و 421 كه‌سیش پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا له‌ ئێران، 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 ده‌ستنیشان كرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.