بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەندێک هەوری جیا جیا. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێرایی با زیاد دەکات کە ئاراستەکەی باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت بە خێرایی 15-20 کم/ک. پلەی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەمێنێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 5ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە کەمێک لاواز دەبێت، بەو هۆیەوە پلەی گەرما بە بڕی 1 بۆ 3 پلە نزم دەبیتەوە. خێرایی با لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک زیاد دەکات و دەگاتە سەرووی 30 کم/ک.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 44 | 42 |
| سلێمانی | 42 | 41 |
| دهۆک | 44 | 41 |
| هەڵەبجە | 45 | 43 |
| چەمچەماڵ | 45 | 43 |
| پیرمام | 41 | 39 |
| زاخۆ | 45 | 42 |
| گەرمیان | 48 | 46 |
| ئاکرێ | 45 | 43 |
| حاجی ئۆمەران | 32 | 31 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.