Erbil 28°C پێنجشەممە 26 ئایار 20:25

ده‌نگی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌چه‌ند شارێکی ئێران بیسترا

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو ده‌نگی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ رۆژئاوای ئێران بیسترا.

له‌ راپۆرتێكدا پێگه‌ی ئێران ئینته‌رناشناڵ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو ده‌نگی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ رۆژئاوای ئێران بیستراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ردوو شاری هه‌مه‌دان و كرمانشان بووه‌.

پێگه‌ی ئێران ئینته‌رناشناڵ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رای نه‌بوونی زانیاری سه‌لمێندراو له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌،راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌مه‌داوه‌ كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕی به‌رگری ئاسمانییان له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات رادیۆی فه‌ردا-ی ئێران له‌سه‌رزاری پارێزگاری ئه‌سه‌د ئاباد بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شاره‌كه‌دا نه‌بووه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.