Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 14:43

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ فەرماندەیی سعوودیه‌ هه‌لیکۆپته‌رێکی حووسییه‌کانی تێکشکاند

کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ فەرماندەیی سعوودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی حووسییه‌كانیان تێك شكاندووه‌ كه‌ ئاراستەی سەر مه‌ئریب كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌لیكۆپته‌ره‌ تێكشكێندراوه‌کە له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعاوه‌ ئاراستەی شاری مه‌ئریب كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چاودێریی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌ جیاوازه‌كان و داوا له‌ حووسییه‌كان كراوه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رابگرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زانیاری نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی شوێن و چۆنێتیی تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌ره‌‌كه‌ و ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هێشتا حووسییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.