Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 13:53

تاڵیبان راگـه‌یاندنى حکـومه‌ته‌کـه‌ى دوا ده‌خـات

کوردستان TV
100%

بۆ جارێكى دیكه‌ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان راگه‌یاندنى پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى دوا ده‌خات و له دۆڵى پێنچیشێر رووبه‌ڕووى به‌رگرییه‌كى چه‌كدارى به‌هێز ده‌بێته‌وه‌.


كه‌ناڵى فرانس 24ى فه‌ڕه‌نسى راگه‌یاند: هیچ راگه‌یاندنێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌ئارادا نییه‌، له‌كاتێكدا شه‌ڕ له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان و به‌رگریكاران له‌دۆڵى پێنچشێر  به‌رده‌وامه‌.

پێشبینیش ده‌كرێ دۆخى پێنجشێر یه‌كێكه‌ له‌و ئاسته‌نگانه‌ى، كه‌ تائێستا پێكهێنانى حكومه‌ت رانه‌گه‌یندراوه‌، له‌كاتێكدا دۆڵى پێنچشێر هه‌رده‌م وه‌ك ناوچه‌یه‌ك وایه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ بچیته‌ ناوى، ئه‌مه‌و ئه‌م دۆڵه‌ 80 كیلۆمه‌تر له‌باكوورى پایته‌خته‌وه‌ دووره‌.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه‌ تاڵیبان له‌وه‌ته‌ى هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌یه‌وێ وا خۆى نیشان بدات كراوه‌یه‌ و زیاتریش خۆى به‌میانڕه‌و وێنا ده‌كات.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ له‌پاش سێ هه‌فته‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تا ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌كابوول حكومه‌تێك پێكبهێندرێ، هه‌روه‌ها گه‌لى ئه‌فغانیش وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى چاوه‌ڕوانی پێشهاته‌كانه‌.
سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕیش له‌ پێنچشێر چه‌ندین هه‌واڵى جۆراوجۆرى له‌یه‌ك جیاواز ده‌بیسترێ، ئه‌مه‌و له‌ شه‌وى هه‌ینى رابردوو ته‌قه‌ى خۆشى له‌زۆر شوێن ته‌قێندرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاهه‌نگێك بۆ رزگاركردنى پێنچشێر له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ بوو، كه‌چى هیچ راگه‌یاندنێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ ده‌رنه‌چووه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌دانیشتووان پێنچشێر به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ره‌نسى باسى له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هه‌واڵانه‌ هیچى راست نین، له‌كاتێكدا ئه‌مره‌ڵا ساڵح جێگرى سه‌رۆكى پێشوو، كه‌ ئێستا له‌ دۆڵى پێنچشێره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات دۆخه‌كه‌ زۆر قورس بووه‌ و جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "به‌رگریكردن به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێ"، له‌كاتێكدا ئه‌حمه‌د مه‌سعوود سه‌رۆكى به‌رگریكاره‌كه‌ له‌و دۆڵه‌دا پێیوایه‌ "تاڵیبان رێگه‌ى شه‌ڕى هه‌ڵبژاردووه‌"، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا  فایز حه‌مید سه‌رۆكى هه‌واڵگرى پاكستان له‌رۆژى شه‌ممه‌دا له‌نێو كابوولدا بیندراوه‌، پێشبینیش ده‌كرێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكان كۆببێته‌وه‌، وه‌ك ئاشكراشه‌ پاكستان په‌یوه‌ندى پته‌وى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیباندا هه‌یه‌.

 

جگه‌ له‌مه‌ حكومه‌تى قه‌ته‌ر راگه‌یاند: له‌رۆژى شه‌ممه‌ 15 ته‌ن هاوكارى مرۆیى گه‌یاندۆته‌ ئه‌فغانستان، كه‌ له‌ وڵاتانى دیكه‌ وه‌ك هاوكارى وه‌ریگرتووه‌، باسیش له‌وه‌ ده‌كرێ له‌رۆژانى داهاتوودا به‌هه‌مان شێوه‌ له‌رێگه‌ى ئاسمانییه‌وه‌ هاوكارى ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ئه‌فغانستان.

فـرانـس 24
 

میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.