ڤایرۆسى كۆرۆنا تا دێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و ژماره‌ى مردوانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه، توێژەرانیش لە زانکۆی لەندەن هۆشداری دەدەن کە جیهان لەژێر هەڕەشەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنادایە، کە ئه‌مجاره دوو بەرامبەر بەهێزتر دەبێت لە شەپۆڵی یەکەم، بۆیه داوا ده‌كه‌ن لەگەڵ گەڕانەوەی قوتابییان له‌سالى نوێى خوێندن پلانێكى باشتر بۆ رێگرتن له ڤایرۆسه‌كه په‌یره‌و بكرێت، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسیه‌كه یه‌كجار زیاتر ده‌بێت.
توێژەرانى به‌ریتانى پێشبینى ده‌كه‌ن، كه شەپۆڵی دووەمى كۆرۆنا لە مانگی ئەیلوولی 2020 ده‌ستپێده‌كات و مه‌ترسیه‌كانى ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌رى لوتكه‌وه.
تێزانین ژمارەی تووشبووانى كۆرۆنا تاكو ئه‌مرۆ بە زیاتر لە 19 ملیۆن کەس داده‌نرێت و ئەمەریکاش سه‌ركێشى وڵاتانی تووشبووه‌و پسپۆرێکی بەناوبانگی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكیش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێده‌دات.
له‌م باره‌وه دیبۆرا بێرکیس به‌رپرسى شانه‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له کۆشکی سپی رایگه‌یاند" ئەمەریکا رۆژ دواى رۆژ زیاتر له ناو مه‌ترسی ڤایرۆسى كۆرۆنادا روو ده‌چێت و ئه‌م په‌تایه له نهادا گه‌یشتووته نێو هه‌موو مالێك له شار‌و گوند و چۆله‌وانیه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا، به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ى دووره ده‌ستن و خه‌لكى لادێى تێیدا ده‌ژین، رێژه‌ى خۆپارێزى كه‌متر به‌دى ده‌كرێت له‌و ناوچانه‌دا، بۆیه ناوبراو پێشبینى مه‌ترسی زیاتر ده‌كات.
ناوبراو بۆ كه‌نالى " سى ئن ئن" رایگه‌یاند" ڤایرۆسه‌كه سه‌رتاپاى ئه‌مه‌ریكاى ته‌نیوه‌ته‌وه و ئاشناى هه‌موو كه‌سێك بووه له هه‌ر كه‌نج و كولانێكى ئه‌مه‌ریكادا بژیت، بۆیه كه‌س له ڤایرۆسەكه پارێزراو نین و قۆناغێکی نوێى پر مه‌ترسی له پێش ئه‌مه‌ریكا دایه.
بێرکیس وتیشى" هیچ چاره‌سه‌رێكى گونجاو له‌نهادا نیه، تاكه رێگا كه له‌به‌ر ده‌ستماندایه پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانه، له‌وانه‌ش بەستنی ده‌سته‌وانه‌و دەمامک و پاک‌وخاوێنی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی یه.
تێزانین کۆی ژمارەی تووشبووان بە پەتایەکە لە ئەمەریکا تا ئێستا 4,665,002 تووشبووە و لەناویاندا 154,834 کەس گیانیان لەدەست داوە، بەمەش بووە بە زەرەرمەندترین وڵات بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەدوای ئەویش بەرازیل دێت بە 2,733,677 تووشبوو و 94,104 گیانلەده‌ستدان. دواتر وڵاتی هیندستان لە پلەی سێیەمدا دێت لە زەرەرمەندان، بە تۆمارکردنی 1,750,723 تووشبوو و 37,364 گیانلەدەستدان.
هەفتەی رابردووش، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریی دا لەوەی، کە پەتایەکە درێژخایەن ده‌بێت و به‌رزى پله‌كانى گه‌رماش سوودى بۆ مرۆڤ نابێت، هه‌ر بۆیه توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای كردووه، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیل"ی به‌ریتانی، تیمێکی پسپۆڕ لە ژینگە توێژینەوەیەکیان لەبارەی کاریگەرییەکانی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ئەنجامداوە و تێیدا هاتووە، گەرمبونی گۆی زەوی زیاتر لە نەخۆشییەکانی ئایدز و مەلاریا و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی دیکە دەبێتەهۆی مردنی مرۆڤ.
توێژینەوەکە کە ژماره‌یه‌كى زۆرى زاناكان بەشدارییان تێدا کردوەو داتا‌و زانیاری 399 ملیۆن حاڵەتی مردنیان لە 41 وڵات کۆکردۆتەوە، بەدواداچوونی بۆ پەیوەندی نێوان بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و رێژەی مردن کردوە و تێیدا دەرکەوتوە تا ساڵی 2021 لە هەر 100 هەزار کەسێک 73 کەسیان بەکاریگەری بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەمرن.
توێژینەوەکە ئاشکراشیکردوە، کاریگەری بەرزبونەوەی پلەی گەرما لەنێو وڵاتاندا کاریگەری هەیە و لەوڵاتانی بەنگلادش، پاکستان و سودان زیاتر لە 200 کەس لەهەر 100 کەسێک بەهۆی کاریگەرییەکانی گەرماوە دەمرن.
هه‌ر له‌باره‌ى دوا هه‌نگاوى كۆمه‌لگه‌ى نێوده‌وله‌تى بۆ چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌دا هه‌ندێ وولات ئاشكرایان كرد، كه چاره‌سه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه ده‌كه‌وێته بازار، به‌لام چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ریه‌كه‌یان دیار نه‌كردبوو.
كۆمپانیایەكی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان رایدەگەینێت ، چارەسەرێكی كۆرۆنا بەسەركەوتوویی تاقیكراوەتەوە و چارەسەری تووشبووان تەنها بەماوەی (3) رۆژ دەكات.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاوی كردەوە ، كۆمپانیای (ریلیف سیرابیوتیكس) كە بارەگاكەی لە جنێفە بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی ئیسرائیلی بەناوی (نیورو ئار ئێكس) سەركەوتووبوونیان لە تاقیكردنەوەی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا راگەیاندووه.
ئاژانسەكە دەڵێت ، ئەم دوو كۆمپانیایە دەرمانی (ئار ئێل ئێف – 100) یان (ئەفیبتادیل) راگەیاندووە كە دەتوانێت تەنها بە (3) رۆژ نیشانە قورسەكانی كۆرۆنا كۆتایی پێبهێنێت و تووشبوو چارەسەر بكات.
ئەمەو دەستەی دا‌و دەرمانی ئەمریكی لە مانگی تەمموزی رابردوو رێگەی بە كۆمپانیاكان داوە ئەم دەرمانە لەسەر ئەو كەسانە تاقی بكەنەوە كە نیشانەكانیان بە قورس گرتووە ، لەسەر (70) كەس تاقی كراوەتەوە و سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.