چواری ئاب ڕەنگە بۆخاڵکی لوبنان ڕۆژێکی شوم لە مێژوودا تۆمار بکات.! دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو گەورەترین و بە هێزترن تەقینەوە لە بەیروت ڕوویدا بەو هۆیەوە تا ئامادەکردی ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لە(١٤٠) کەس گیانیان لە دەست داوەو نزیکەی (٤٠٠٠)کەسیش بریندار بوینە.
پاریزگاری بەیروت لەشوێنی ڕووداوەکە بە میدیا جیهانیەکانی ڕاگەیاند: گوتی ئەو تەقینەوەیە لایەکی بەیروتی ویران کردووە هاوکات بێجگە لەزیانەگیانیەکان زیانەکانی مادیشی بە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار خەمڵاند... لەو نێوەندەداو هەر دوای تەقینەوەکە ژمارەیەک لە ووڵاتانی جیهان هاو خەمی خۆیان دەربڕی .
هەریەک لە (نیچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەریمی کوردستان و (مسرور بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان هاوخەمی خۆیان بە گەلی لوبنان و حکومەتەکەی ڕاگەیاند و گوتیان : سهرهڕاى ئهو قۆناغە سەختەی کوردستان تێ ی دایە بەڵام هەموان لە ئێستادا لەگەڵ گەلی لوبنان داین (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆکی ئەمریکاش گوتی ئەوەی لەڤییدیۆکان لە گەڵ ژمارەیەک ژەنەڕاڵ بینیمان، لە هێرشکی گەورەو شتێکێ نەبینراو دەچوو.
تەقینەوەکەی بەیرووت هێندە بە هێز بوو لە قبرسی ترکیا هەستی پێ کراوە.و نزیکەی (٢٠٠)کیلومەتریش لە بەیرووت دوورە.هاوکات هێزی تەقینەوەکە هێزی (٥؛٣) سێ پۆینت پنج پلەی ڕێختەری هەبووە بۆیە وا هەستی پێ کراوە...
وەک سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی لوبنان ئاشکرایان کرد هۆکاری تەقنەوەکە عەمبارێکی (٢٧٠) تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم بو کە شەش ساڵە بە بێ هیچ مەرجێکی سەلامەتی هەڵگیرابوو . جێ ی باسە ئەم ماددەیە ماددەیەکی کیمیاویە و بۆ کشتوکاڵ بەکار دێت.
شایانی باسە هەر دوای تەقینەوەکەو وەک قۆناغی سەرەتایی هەریەک لە ووڵاتانی (عێڕاق ئیماڕات ئوردن ئەمریکابەڕازیل ئەڵمانیا بەریتانیا )هاوکاری سەرەتاییان گەیاندە بەیروت.
لبنان بەو پێ یەی ووڵاتێکی گەشتیاریەو زێتر داهات وژیانی هاووڵاتیانی لەسەر کەرتی گەشتیاریە بەڵام لە هەمان کات دا کێشەی سیاسی وای لێ کردووە ئەم ووڵاتە لە ڕووی گەشتیاریشەوە پاشەکشە پێ بکات و لەو نێوەندەشدا حزب اللەی لوبنانی دەستێکی بەهێزی لە سیاسەتی ئەم ووڵاتەدا هەیە.
ساڵی پار بە ئامانجی گۆڕینی حکومەت شکست پێ هینانی کابینەی (سەعد حهریری) لوبنانیەکان خۆپیشاندانی ملیۆنیان ئەنجام داو لهكۆتایى حهریری دەستی لە کار کیشایەوە .
جێگەی بە بیر هێنانەوەیە دوای تەقینەوەکە ژمارەیەک لە هونەرمەدانی وەک ( ڕاغب عهلامە،هەیفا وەهبی،ئەلیسا) ڤیدیۆی ماڵەکەی خۆیان بڵاوو کردەوە، و ڕاشیان گەیاندوە کە سەلامەتن، بەڵام ئەوەی زانراوە هونەرمەندو ئەکتەری بەناوبانگی لوبنانی. (نادین نەجم)بە سەختی برینداربووەو مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
(دۆمینیت حۆرانی)هونەرمەندێکی دیاری لوبنانە و لە لیدوانێکی تایبەت بە کوردستان تی ڤی ڕایگەیاند.و گوتی ئەوەی لە چواری ئاب ڕوویدا لە مێژووی مرۆڤایەتی دا وینای کەمە تەنها لە جەنگی جیهانی بینراوە.گووتیشی بەش بەحاڵی خۆم تووشی شۆک بوم تا مانگیکی تریش ناتوانم هیچ بڵیم.
(سەیف جومبڵات) چاودیرێکی سیاسیەو لە ئەمریکا دادەنیشیت.بەکوردستان تی ڤی ڕاگەیاند و گوتی ڕاستە ئەوەی لە چواری ئاب دا ڕوویدا کارەساتێکی مرۆیی بوو ، بەڵام دەبێت لوبنان لەمەو دوا سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و سنوریش بۆ (حزب اللە) دابنریت گووتیشی ئەوان دەستێکی باڵایان لە پاشە کشەو ژیان و ئابووری لوبنان هەبوە.
فەرمان عهلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.