هونه‌رمه‌ند "سیروان عوسمان" یه‌كێكه له‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی كه جێ په‌نجه‌ی له نێو هونه‌ری دراما‌و شانۆی كوردی دیاره ئهودهسپێكی هونه‌ری خۆی به گۆرانی ده‌سپێكرد ،به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ،بۆیه رووی له هونه‌ری شانۆ و دراما كرد و توانی له‌م بواره‌شدا ئه‌سپی خۆی تاو بدات ئه‌و ساڵانێكه، خۆی خێزانه‌كه‌ی خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن ،ئه‌و زیاتر له بواری درامای ته‌له‌فزیۆنی كاری كردوه له‌و كاته‌ی دراما و شانۆی كوردی ساڵانی هه‌شتاكان به سه‌رده‌می زێرین ناوزه‌ند ده‌كرێت ، ئه‌ویش به‌شێكه له‌و سه‌رده‌مه زێرینه ئێمه بۆ رێزگرتن له‌و خزمه‌ته هونه‌رییه وه بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كار‌و چالاكییه‌كانی كاك "سیروان " ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دا.
هه‌ڤپه‌یڤین/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری خۆتان بۆ خوێنه‌رمان باس بكه‌یت.
- ده‌سپێكی هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی 1975وه‌ك كۆمبارس به‌گۆرانی ده‌ستم پێكرد له‌دوایی زانیم له‌م بواره ناتوانم سه‌ركه‌وتوو بم له‌كۆتای ساڵی 1978واته به‌هه‌ژده ساڵی له‌بواری نواندن به‌شداریم كردوه یه‌كه‌م به‌رهه‌میش كهلهتیپێكی باوه‌ڕپێكراو شانۆگه‌ری (چیرۆكه‌كانی مام سمایل) به‌شدار بووم، تاكو ئێستاش له كاری هونه‌ری دانه‌بڕاوم .
* خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند (سه‌عدون یونس) تاچه‌ند هاوكاری به‌رێزتان بوو له‌كاری هونه‌ری؟
- مامۆستای هونه‌رمه‌ند( سه‌عدون یونس) یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند بوو كه پێی گوتم دواڕۆژێكی جوانی هونه‌ری چاوه‌ڕێته ،تاكه مامۆستامه كه‌شانازی پێوه‌بكه‌م لههاوكار و پێگه‌یاندنم.
* زیاتر له شانۆی یان دراما خۆت ده‌بینیه‌وه ؟
- بۆمن هه‌ردوو بوار له‌یه‌ك تهرازودایه لهخۆدیتنهوه به‌ڵام بوارم زیاتر دراوه‌تێ یان بۆم ڕوخساوه كهلهدراما زیاتر ده‌ركه‌وم ،ئه‌و زه‌وق و خۆشی یه‌ی له‌شانۆدا وه‌رمگرتبێ له‌ناخ و ده‌روندا چه‌قیوه به‌جوانترین شێوه.
* له‌ساڵانی هه‌شتاكان كاری هونه‌ری (شانۆ ودراما) كاری زۆر باش ده‌كران له‌گه‌ڵ كاره‌كانی ئێستا چۆن به‌روارد ده‌كه‌یت؟
- له‌وانه‌یه زۆر له‌هاوڕێ و خۆشه‌ویسته هونهرمهندهكانمان حه‌ز به‌و وه‌ڵامه نه‌كه‌ن یاخود بڵێن تۆباس له‌زه‌مه‌نێكی به‌سه‌رچوو ده‌كه‌یت به‌ڵام بڕواتان هه‌بێ به‌راورد ناكرێ ساڵانی هه‌شتاكان له‌گه‌ل ئه‌مڕۆمان له‌ته‌واوی بواره‌كان ،داهێنان ،نواندن، ده‌رهێنه‌ر ، تێكست،ئێكسسوار ، دیكۆرات و ئه‌وانی تریش له‌هه‌مووشی گرنگتر خۆشه‌ویستی و یه‌كڕیزی و دڵسۆزی هونه‌رمه‌ندان بوو كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سێكمان هه‌ستمان به‌جیاوازی نێوانمان نه‌ده‌كرد و شه‌وڕۆژمان لانه‌بوو بۆ خزمه‌تی هونه‌ر هه‌ربۆیه‌شه هه‌شتاكانی ئێمه به‌چه‌رخی زێڕین ناوبراوه دونیایه‌ك ڕێز‌و خۆشه‌ویستیشم هه‌یه بۆته‌واوی به‌رهه‌مه هونه‌ری یه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسم لێوه‌كرد ڕاستی یه.
* ئه‌و ماوه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیت ئه‌نجام دانی كاری هونه‌ری به‌به‌راود له كوردستان چۆن ده‌بینیت ؟
- وه‌ك ئێمه‌ی كورد یاخود به‌رهه‌می هونه‌ریمان له‌تاراوگه لاوازه هۆكاریش ئه‌وه‌یه كهلهنیشتیمانی ڕه‌سه‌نی خۆمان ناژین و هه‌ریه‌كه‌مان سه‌رقاڵی كاری ڕۆژانه‌و هه‌ریه‌كه‌شمان كهوتینهنه ئه‌م شار‌و ئه‌وشار ناتوانین تیپ دامه‌زرێنین و هه‌تاسه‌ر به‌یه‌كه‌وه بمێنین و ده‌ست به‌كاری هونه‌ری بكه‌ین،هه‌مانه به‌ڵام زۆر كه‌م من تائێستا ئه‌وده‌رفه‌ته‌ی بۆم ڕه‌خسابێت درێغیم لێ نه‌كردوه له‌بواری شانۆ به‌شداریم كردوه كهڤیستیڤاڵی شانۆی كوردانی تاراوگه میدیا تیڤی پێی هه‌ڵده‌ستا هه‌روه‌ها له1997 تاكو2000 له‌ڕادیۆی شاری هانۆڤه‌ر به‌شی كوردی دامه‌زرابوو هه‌فتانه یه‌ك سه‌عاتمان هه‌بوو ههرههفتهی بابه‌تێكم ده‌نوسی و وه‌ك پێشكه‌شكاریش هاوكار بووم، ئه‌گه‌ر وه‌ك هونه‌ری ئهوروپیشتان مه‌به‌سته ئه‌وا جارێك زۆر زوه خۆمان بێنینه ڕیزی نمایش و ده‌رهێنان و سه‌ربه‌ست له‌هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و نواندن و جل پۆشین و ڕوناكی و ئه‌وانی تریش چونكێ لێره ته‌واو سه‌ربه‌ستن كه‌س پابه‌ند نیه به‌نه‌ریتی كۆن و له‌به‌ر فڵانه لایه‌ن و فڵانه خه‌ڵك كه‌لێن دروست كه‌ن بۆ نمایش و ده‌رهێنان.
* ئێستای ئاستی هونه‌ری شانۆ و درامای كوردی له چ ئاستێك ده‌بینت؟
- ئێستای شانۆ و دراماكان ،كاری پوخت و جوان نمایش كراوه به‌ڵام له‌به‌ر خراپی كاره لاوازه‌كان یانیش بڵێم له‌به‌ر ڕشتنی پاره زه‌به‌للاحه‌كانی پێش 2014 ئه‌وا به‌رهه‌مه جوانهنیش به‌ئاگری به‌رهه‌می لاواز‌و ته‌نها گیرفان پڕكردنی هه‌ندێ له‌بازرگانه هونه‌رمه‌نده‌كان سوتاون ،كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی ئێمه‌ی كورد ده‌قه ، نوسینی بابه‌ت په‌یوه‌ند به‌شانۆ و درامایه كێشه‌كه هه‌ربۆیه‌ش زۆرینه‌ی به‌رهه‌كانمان بهكهلێنی زه‌قی ناهونه‌ری له‌م بابه‌ت و ئه‌و دیمه‌ن پڕده‌كرێنه‌وه ،ده‌كرێت بڵێین نووسه‌ری شانۆ و درامامان ئێجگار كه‌مه.
* بینه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هۆگری دراما دۆبلاژهكان ئه‌وه‌نده هۆگری درامای كوردی نیه هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- بینه‌ری ئێمه نیه كههۆگری كاره دۆبلاژكراوه بیانیهكانن ،تهلهفزیۆنهكانن ئه‌وه‌یان سه‌پاندوه به‌سه‌رماندا ،له‌لیستی ته‌له‌فزیۆنی ساتهلیتهكهمان زیاتر 146 كه‌ناڵی كوردی هه‌یه، نازانم چۆن ڕێگابهوههموو كه‌ناڵه ده‌درێت ئاواسهرلهبینهرو میلله‌ت بشێوێنن من بۆخۆم نازانم سه‌یری كامه كه‌ناڵ بكه‌م ،بینه‌ری ئازیزیش تایبه‌ت گه‌نجه‌كانمان ناحه‌ق نین ده‌بینن ئه‌وهه‌موو دراما توركی یه‌و بابه‌تی ههمهجۆر هه‌یه‌و ئێ بۆشیان كراوه به‌كوردی هه‌ندێكیان ههروادهزانن به‌رهه‌مه‌كه كوردیه‌و ئه‌كته‌ره‌كانیش هه‌ركورد به‌رهه‌می ئێمه‌ش ده‌بینن خۆی له15 ئهلقهڕهت نادا‌و به‌ده‌ست نوێژ دیالۆگ بڵێین ودایك نه‌وێرێت كوڕلهباوهش بگرێت و خوشك نه‌توانێ ده‌ست له‌ده‌ستی برای بدات وه‌لڵا بابم بینه‌ر بێ عه‌یبه خه‌تاكه له‌ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانه.
* تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگی له نێوان هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری؟
- هه‌روه‌ك له‌پرسیاری پێشوش ئاماژه‌م پێكرد به‌راورد كردنی هونه‌ری كوردیمان و ده‌ره‌وه زۆر ئه‌سته‌م و قورسه بتوانین له‌یه‌ك ته‌رازودا باسیان لێوه بكه‌ین یه‌ك دونیا هۆكارهه‌ن كهباسكردنیان ته‌واو نابێت ،ئێمه زۆر پێوستیمان به‌دامه‌زراندنی ده‌زگا هونه‌ری ئه‌كادیمی و پرۆفیشناڵ هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و لێزان له ئهلف وبێی هونه‌ره‌وه پێ بگه‌یه‌ندرێن هه‌روه‌ها زۆر پێویسته له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكرێته‌وه بهوانهیهكی دروستی هونه‌ر و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانمان له‌بواری نوسین و نمایش و وێنه‌كێشان و ته‌واوی بواره‌كان ،ئه‌وكات ده‌توانرێت خۆمان لهوهڵامیدانهوهی به‌راوردی نێوانمان بكه‌ین.
* جیاوازی نواندن له شانۆ و دراما چۆن ده‌بنیت؟
- كه‌له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نواندن ده‌كه‌م هه‌ست به‌سیروان ده‌كه‌م ته‌واو ئه‌وانه‌ی تهماشاكارمن له‌گه‌ڵمدا له‌نواندن منیش تهماشاكاریانم وتێكهڵین به‌یه‌كتر ،ئه‌وكاتانه‌ی له‌سه‌ر شانۆ بویم هه‌ستم وژیانم له‌گه‌ڵ بابه‌ت و ڕوداوه‌كان بووه ،،كه‌به‌رامبه‌ری كامیراش ده‌بم ئه‌وا له‌گه‌ڵ ناخی خۆم ده‌دوێم و ده‌ڵێم ئه‌وه ئامێره‌و منیش نواندنی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌م بۆیه ئهوحیساب و كیتابهی بۆشانۆ ده‌كرێت بۆكامیرا نایكه‌م چونكه به‌رامبه‌ری شانۆم بهبپرسیارهكه گه‌وره‌ترو یه‌كسه‌ره له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره به‌ڵام نواندن بۆكامیرای ئامێر ئه‌وا زۆر ئاسانتره هۆكاره‌كه‌ش ته‌نها لای من وه‌ك سیروان به‌رپرسیاره‌تی یه‌كه‌یه هی شانۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نیه و هی دراماكانیش به‌كه‌یفی خۆمان هه‌ڵیان ده‌بژێرین واته درێژی ده‌كه‌ین و ده‌یبڕین به‌پێی پێویست.
* پڕۆژه‌ی نوێتان هه‌یه؟
- دوابهرههمم ئه‌م ساڵ پێشكه‌ش كرا به‌به‌شداری له زنجیره سێ ئه‌لقه‌ی (سهرابهكانیش خه‌ونن) هونه‌رمه‌ند وده‌رهێنه‌ری برا كاك(بكر معروف) بوو پڕۆژه‌ی داهاتوشم په‌یوه‌سته به‌برا ده‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر بهههمێكیان هه‌بێت ئه‌وان بهربژێم كه‌ن و ئه‌منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و ڕۆڵه‌كه‌م كه خۆمی تێدا ببینمه‌وه درێغیناكهم.
* له‌كۆتایی زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به‌ئێمه‌دا.
- دونیایه‌ك سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هیوادارم هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرانمان هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌ند بن به‌پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌می جوان و پێشكه‌وتوو هه‌میشه سه‌ربڵند و سه‌ركه‌وتووش بتانبینم..... زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.