دیمانه/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
شانۆكار یوسف عه‌بدولره‌حمان ناسراوبه (یوسف یوسفی) ماوه‌یه‌ك وه‌كو گه‌نجێك له‌بواری شانۆ ده‌كات ، خاوه‌نی چه‌ندین كاری شانۆییه ،جگه له‌مه‌ش له بواری شانۆیی منداڵان كاری جوانی پێشكه‌ش كردوه ، ئێستا مامۆستایه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان هه‌ولێر له‌به‌شی شانۆ بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاروچالاكییه‌كانی ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵیدا سازدا.
* وه‌كو هه‌موو دیدارێك پێمان باشه به كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری و ئاسایی خۆیت ، خوێنه‌رانمان ئاشنا بكیت.
- له‌سه‌ره‌تای ساڵی ۱۹۹۱-۱۹۹۲ئهو كاته‌ی قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی بووم ، له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانم كاری شانۆیمان له‌ناو قوتابخانه پێشكه‌ش ده‌كرد، دواتر له‌ساڵی ۱۹۹٥كهوا پۆلی سێ ناوه‌ندیم ته‌واو كرد ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند ده‌رچووم راسته‌وخۆ له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر وه‌رگیرام له‌به‌شی شانۆ،لقی نواندن به‌شێوازیكی زانستی كه‌وتمه دونیای شانۆ، به‌شداریم كرد له‌چه‌ندین شانۆگه‌ری وه‌كو ئه‌كته‌ر تاكو په‌یمانگام ته‌واوكرد له‌ساڵی ۲۰۰۱ سه‌ره‌تای كاره‌كانم زیاتر به‌نواندن ده‌ستم پێكرد ، دواتر له‌شانۆ دوركه‌وتمه‌وه به‌هۆی دامه‌زرانم وه‌كو مامۆستاش له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه ، دواتر جارێكی تر حه‌زی شانۆیم وایلێكردم دووباره زیاتربخوێننم ، بۆیه كاتێك كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان له هه‌ولێر كرایه‌وه پێشكه‌شم كرد توانیم كۆلیژیش به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بكه‌م له‌و ماوه‌یه توانیم چه‌ند شێوازیكی نوێ شانۆیی نمایش بكه‌م چ ، وه‌كو ئه‌كته‌ر چ ، وه‌كو ده‌رهێنان له‌و كاته‌وه زیاتر حه‌زم كرد كاری ده‌رهێنان بكه‌م ویستم هه‌وڵێك بده‌م بتوانم شوێن په‌نچه‌م له‌م بواره دا دیاربێت.
* چۆن به جیهانی شانۆ ئاشنا بوویت؟
- من هه‌ر له زووه‌وه حه‌زم به‌بینینی كاری شانۆیی هه‌بوو كاتێك شانۆكارێكی ناسراوی كوردم ، له نزیكه‌وه ده‌بینی ، زۆر حه‌زم ده‌كرد وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرم یاخود گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، زیاتر ئاشنا بوونم له قوناغی ناوه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانم به‌تایبه‌تی (م محمد تاهیر) كه‌وا به‌یه‌كه‌وه قوتابی بووین.
*به‌رێزتان كاری نواندن و ده‌رهێنان ده‌كه‌یت زیاتر له كامه‌یان سه‌ركه‌وتووتری؟
- هه‌ردووكیان له‌لای من خۆشه‌ویستن ، ده‌توانم له‌هه‌ردوو بوار كاری هونه‌ری بكه‌م ، به‌ڵام ده‌توانم بلێم له ده‌رهێنان باشتر خۆم ده‌بینمه‌وه.
*تاچه‌ند په‌یمانگا هونه‌ره‌جوانه‌كان و كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان ،هاوكارت بوون بۆ بره‌ودان به به‌هره‌و توانای هونه‌ری به‌رێزتان؟
- ده‌توانم بڵێم هه‌ردووكیان به‌ڵام به‌پێ سه‌رده‌مه‌ی خۆیان په‌یمانگا یه‌كه‌م كلیلی زانستی هونه‌ری شانۆی پێناساندم فێری ئهلف بێ شانۆی كردم ،بۆیه سوپاسی سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌م ناتوانم ناویان بهێنم ،چونكه له‌وانه‌یه نه‌توانم ناوی هه‌موویان بهێنم، له‌سه‌رده‌می ، په‌یمانگا كتێبی شانۆمان و ده‌قی شانۆی زۆربه‌زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وت چونكه نووسه‌ری ناوخۆمانكهم بوو ،زیاترله په‌یمانگه‌ش پێویستمان، به ده‌قی جیهانی بوو بۆ كاره‌كانمان وه وه‌رگێرانیش كه‌م بوو بۆیه ئه‌ركمان گرانتربوو، به‌ڵام حه‌زمان زیاتربوو وه زۆر ئاگاداری شانۆیی ده‌ره‌وه نه‌بووین ئه‌وه‌ی هه‌بوو زیاتر له مامۆستاكانمان فێری ده‌بووین .
به‌ڵام له‌قۆناغی كۆلیژ گۆرانكاری ته‌واوی به‌سه‌ر داهات ،چونكه قۆناغ و سه‌رده‌م به‌ته‌واوی گۆرانكاری به‌سه‌ر داهات ئێمه زۆربه‌ی مامۆستاكانمان عه‌ره‌ب بوون ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه ئه‌زموونێكی نوێ بوو، چونكه ئه‌وانیش خاوه‌ن بیر‌و ئه‌زموون ئایدایی نوێ بوون ، دواتر ئێمه كه‌وتینه سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو ده‌مانتوانی له‌رێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه زۆرشتی نوێ ببینین و فێربین ، ئاشنای چه‌ندین جۆری نمایشی شانۆ جیاواز بین له‌وێوه دونیایه‌كی فراوانتر ببینین به‌وهۆیه‌وه توانیمان زیاتر گرنگی به‌خۆمان و شانۆكه‌مان بده‌ین، بۆیه هه‌ردووكیان توانیویانه كادری هونه‌ری باش پێ بگه‌ێنن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی حه‌زو به‌هره‌ی هونه‌ری هه‌بووه نه‌ك ئه‌وانه‌ی ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه هاتبێت.
*گرنگی سازدانی فیستڤاڵی شانۆیی تاچه‌ند هاوكاره بۆ پێشكه‌وتنی شانۆ له كوردستان؟
-له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك پێویسته فیستیڤاڵی شانۆیی هه‌بێت تاكو شانۆكاران ئاشنایه‌تیان، له‌نێوانیاندا هه‌بێت بتوانن به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی یه‌كتری ببینن، هه‌ردوولا سوود ئه‌زموونی یه‌كتری وه‌ربگرن ، به‌ڵام من له ئێستادا هیچ به پێویستی نازانم سازدانی فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی باش بێت ، چونكه ئێمه خۆمان هێشتا تێنیهتوی شانۆی خۆمان نه‌شكاوه ،بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌ی لهشانۆكارانی ده‌ره‌وه خه‌رج ده‌كرێت ده‌تواندرێت ، چه‌ند كارێكی جوانی ناوخۆیی پێ بكرێت یان هۆڵَێكی شانۆیی دروست بكرێت ، له‌لایه‌كی تر له‌هه‌ر فیستڤاڵێك له‌وانیه یه‌ك له نمایشه‌كان جوان بێت زۆربه‌یان له ئاستی پێویست نه‌بن ، دواتر فیستیڤاڵ له‌وه‌ته‌ی من ده‌یبینم هه‌ر چه‌ند كه‌سێك كارده‌كه‌ن ئه‌وانی تر ته‌نها بینه‌رن ، به‌م شێوه‌یه‌ش سودێكی زۆری نابێت بۆپێشكه‌وتنی شانۆ له‌كوردستان،خاڵێكی تری ، فیستڤاڵمان ئه‌وه‌نده زۆره ، خه‌ریكه قه‌زاو ناحیه‌كانیش ببنه خاوه‌ن فیستڤاڵ به‌رای من له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌ك فیستڤاڵ هه‌بێت به‌سه ئه‌ویش به‌سیسته‌م بكرێت، له‌ریگای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌نجا با فیستڤاڵێكی نێو ده‌وڵه‌تیمان هه‌بێت.
* تاچه‌ند شانۆ ده‌توانێ پێشره‌وی گه‌ل بكات؟
- شانۆ له‌م سه‌رده‌مه ناتوانێ پیشره‌وی گه‌ل بكات ، شانۆی ئێستا ته‌نها بۆ شانۆكارانه چونكه ئێمه‌ی شانۆكاران نه‌مانتوانیه بینه‌ری شانۆیی دروست بكه‌ین،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌شه ته‌نها شانۆكارن دێنه ناو هۆله‌كانی شانۆ ، خاڵێكی تر،نمایشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زۆر كه‌م گوزارشت له ئازاره‌كانی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ، ده‌بێ شانۆ كار وه‌كو پێشمه‌رگه به‌رگری له‌خه‌ڵك بكات، ئازاد بێت له‌كاره‌كانی هیچ سانسۆری له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وكاته ده‌توانی پیشڕه‌وی گه‌له‌كه‌ی بێت چونكه شانۆ قوتابخانه‌یه‌كه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌له.
* ده‌رهێنه‌ر چۆن ده‌توانێ له ژێر ده‌ستی ده‌رهێنه‌رێكی تر كار بكات؟
- به‌ڕای من زۆر ئاساییه ده‌رهێنه‌رێك له‌ژێر ده‌ستی ده‌رهێنه‌رێكی تر كاربكات ، به‌مه‌رجێك هه‌ردووكیان شێوازی كاركردنیان له‌یه‌كتری نزیك بێت ، ئه‌گه‌رنا ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتری كاری شانۆیی بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژوو بده‌ینه‌وه،چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر،له‌گه‌ڵ ستانسلافسكی كاریان كردووه به‌ڵام دواتر هه‌ریه‌كه‌وه به‌هۆی جیاوازی بیركردنهویان شێوازی تایبه‌تی خۆیان وه‌رگرتووه بۆیه ناكرێ دوو ده‌رهێنه‌ری خاوه‌ن دوو بیركردنه‌وه‌ی جیاواز كار ، بهیهكهوهبكهن ،له‌هه‌مان كاتدا ده‌كرێت دوو ده‌رهێنه‌ر كارله‌سه‌ر ده‌قێكی شانۆی بكه‌ن.
* بۆ باردۆخی ئیستای كوردستان چ جۆره نمایشێك گرنگه نمایش بكرێت به‌زمه‌سات یان مه‌رگه‌سات؟
-به‌رای من بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه زیاتر شانۆی به‌زمه‌سات گرنگه، چونكه بینه‌ری كوردی به‌هۆی ئه‌م باروودۆخه ناهه‌مواره نایه‌وێت بینه‌ری شانۆیه‌كی مه‌رگه‌سات ، بۆیه زۆر گرنگه شانۆی به‌زمه‌سات نمایش بكرێت بهمهجێك ئامانج ته‌نیا پێكه‌نین نه‌بێت به‌ڵكو بهشَوهیهكی به‌زمه‌سات ره‌خنه له داب و نه‌ریته سلبیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات بگرێت ، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر بینه‌ر بۆناو هۆله‌كان شادبێته‌وه ،له‌پاڵ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت شانۆی مهرگهساتیش هه‌بێت.
*به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارت له شانۆیی منداڵان كردوه ئاستی شانۆی منداڵان چۆن ده‌بینی؟
- شانۆ منداڵ بێ باوكه وه‌كو منداڵێكی هه‌تیو وایه چونكه هیچ كه‌سێك خه‌م له‌م لاینه ناخوات ئه‌وه چه‌ندین ساڵه یه‌ك نمایشی شانۆی منداڵان نه‌بینراوه كه‌وا به‌مانای ووشه شانۆبێت ئه‌گه‌ر وابروات ، شتێك نامێنێ به‌ناوی شانۆی منداڵ له‌م ساڵانه‌ی دوایی ، من چه‌ند كارێكی منداڵم كرد به‌شێوازی خۆبه‌خشی به‌ڵام ئێستا ناتوام چونكه شانۆی منداڵ پێویستی به خه‌رجیه‌كی تایبه‌ت هه‌یه ، بۆیه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار، ده‌كه‌م ئاوڕێكی جدی له‌م لایه‌نه بده‌نه‌وه تاكو منداڵانی كوردیش بیبه‌ش نه‌بن له‌م لاینه، نه‌ك ته‌نها له رۆژی ٦/۱ منداڵانیان بهبیربێتهو كاریان بۆبكه‌ن.
* پرۆژه‌ی داهاتوو چیه؟
-پرۆژه‌ی داهاتووم كارێكی شانۆیی منداڵانهه به‌ناوی (پردی خۆشه‌ویستی) له‌داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست ده‌كه‌ين بهپرۆڤهكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.