راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌ێنێت، ئێران كێشه‌كانی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جیاوازییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به قازانجی خۆی قۆستۆته‌وه، ده‌شڵێ، كار‌و كرده‌وه‌كانی ئێران دروستكردنی ناسه‌قاگیری و ئاژاوه نانه‌وه‌و فیتنه‌گه‌رییه له‌ناوچه‌كه.
هێربێرت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له 11 ه هه‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی جیمس تاون رایگه‌یاند: ئێمه سه‌ركه‌وتنی كوردمان به‌لاوه گرنگه‌و له پاش ساڵی 1991 پێشمان به چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كورد گرتووه و دواتر هه‌رێمی كوردستان موعجیزه ئاسا پێشكه‌وت، ئه‌وه‌تا خه‌ڵك له شاره جوانه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی ده‌ژین، هه‌ر چه‌نده ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ئابووریی هه‌یه .
ماكماسته‌ر ده‌شڵی: ئێران دزه‌ی كردۆته نێو ده‌وڵه‌تی عێراق و دامه‌زراوه‌كانی تری ئه‌و وڵاته، ئێران له عێراق رۆڵێكی خراپی هه‌یه و هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌ولێرو به‌غدا له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، ئه‌مریكا رێزی سنووره‌كانی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری و په‌شێوی تێده‌كۆشێ، ئه‌وه‌تا ئێران كێشه‌كانی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جیاوازییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به قازانجی خۆی قۆستۆته‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا گوتیشی: ئێمه پێمان وایه ده‌بێ كورده‌كان بۆ به‌هێزكردنی خۆیان كه‌ڵك له هاوكارییه‌كانی ئێمه وه‌ربگرن ، وه‌ك چۆن عێراقییه‌كان كردوویانه، چونكه ئێران له‌رێگای گرووپه تیرۆریستیی و جیهادییه توند ئاژۆكان ،به‌رده‌وام له وڵاتانی یه‌مه‌ن و لوبنان و سوریا‌و عێراق كار بۆ لاوازكردنی حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌تانه دژی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران وه‌ستانه‌وه، ئه‌وا میلیشیاكان دژی حكومه‌ته‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ماكماسته‌ر، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێ شه‌ڕێكی مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵگیرسێنی و خۆیشی به پارێزه‌ری مه‌زهه‌بی شیعه ده‌ناسێنێ، كار‌و كرده‌وه‌كانیشی بۆ دروستكردنی ناسه‌قاگیری و ئاژاوه نانه‌وه‌و فیتنه‌گه‌رییه.
ره‌حیم ره‌شیدی - ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ، واشنگتن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.