سازدانی: ئارام كاكهخان
له میدیا جیهانییهكاندا ئهنجامى ریفراندۆمى كوردستان كاردانهوهى گهورهى ههبوو، بهشێكى زۆر له ئهندام پهرلهمانانى جیهان و ئهوروپا بهتایبهتى پشتگیرى سهربهخۆیى كوردستانیان كرد و بهگشتى باسیان لهوه كرد رێز له ئیراده و بڕیارى گهلى كوردستان بگیرێت، هاوكات له ناوچهكهشدا كاردانهوهى گهورهى به دواى خۆیدا هێنا، لهریزى پێشهوهشیان وڵاتانى توركیا و ئێران و عێراق ، ئێستا عێراق ههڕهشهى گهمارۆى ئابورى بۆ سهر ههرێمى كوردستان دهكات و جیهانیش لهم ههواڵانه بێئاگانییه، ئایا میدیاى جیهانى لهمبارهیهوه چى دهڵێت و وڵانتانى ئهوروپا چى بڕیارێك دهدهن؟ بۆ ئهم پرسانه و دهیان پرسى دیكه دیدارێكمان لهگهڵ شۆڕش عهزیز سورمێ ئهنجامدا كه ناوبراو ١٩٨٩وە دەستی بە کاری رۆژنامەنوسی کردووە، وەکو رۆژنامەنوس و شرۆڤەکار ھاوکارە لەگەڵ چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی و رۆژنامەی ئیتاڵَی، ھەروەھا بەرپرسی ماڵپەری(www.panoramakurdo.it)ە.
کاردانەوەی سەربەخۆیی کوردستان لە میدیا جیھانی و ئەوروپییەکاندا چۆنە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟ ئایا لە ژێر کاریگەری سیاسەتی وڵاتانیانن؟ یان رووە راستەقینەکە نیشانی رای گشتی دەدەن؟.
شۆڕش سورمێ : ئەتوانم بلێم لە چەند رۆژی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم و دوایی ئەنجامدانی، میدیاکانی ئەوروپا بە گشتی و میدیایی ئیتاڵی بە تایبەتی، زورگرینگیان بە ریفراندۆمەکەدا و بەردەوام باسیان لە مافی سەربەخۆیی گەلی کورد دەکرد، بۆ نمونە
سێ رۆژنامەی سەرەکی ئیتالیا بە ناوهكانى:
(Il Sole ٢٤ ore) (La Stampa) (Corriere della Sera)(La Repubblica)
کە رۆژانە تیراژیان دەگاتە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار ژمارە، بە بەردەوامی باسیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و رۆژی مافی چارەخۆنۆسینی کورد یان دەکرد، ھەر ئەمەش بووە ھۆکارێک کە خوێنەرانی ئیتاڵی لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بابەتی ئەو رۆژنامانە دا ببەزێنن و پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەرببرن.
زۆر لە پەرلەمانتاران و سیناتۆرەکانی ئیتاڵی پالپشتی لە سەربەخۆی گەلی کورد دەکەن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ھیوایەکمان پێ دەبەخشێ کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی ھەڵوێستی ئەرێنی خۆیان رابگەیەنن
بە شێوەیەکی گشتی لە سیاسەتی یەکێتی ئەوروپادا ھەست بە نەرمی نواندنێکی ژێر بە ژێرانە دەکرێت لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان، ئایا ھیچ لەم بارەیەوە ھەیە؟
شۆڕش سورمێ: بەداخەوە تا ئێستا ھیچ ھەلوێستێکی فەرمی یەکگرتوو لە نێوان ولاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپا دا نیە، بەلام لەگەل ئەوەشدا لەسەر ئاستی تاکە کەسی زۆر لە پەرلەمانتاران و سیناتۆرەکانی ئیتاڵی پالپشتی لە سەربەخۆی گەلی کورد دەکەن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا ھیوایەکمان پێ دەبەخشێ کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی ھەڵوێستی ئەرێنی خۆیان رابگەیەنن.
دوای شەڕی داعش و خۆناساندنی پێشمەرگە بە جیھان و ئەوروپا بە تایبەتی ، رای گشتی ئەوروپا سەبارەت بە سەربەخۆیی چییە لە کاتێکدا کە ھەر پێشمەرگەیە پشتیوانی سەربەخۆیی دەکات؟
شۆڕش سورمێ : ئەوەی راست بێت پێسمەرگە رێزێکی زۆر تایبەتی ھەیە لە نێو ئەوروپییەکان، بە سیمبۆلی ئازایەتی لە قەلەم دەدرێ، لەھە موو شوێنک باسی ئەوە دەکرێ کە ئەگەر پێشمەرگە نە بوایە تیروریستانی داعش ئیستا گەیشتبونەتە بەر دەرگای وڵاتانی ئەوروپا. بۆیە ھاولاتیانی ئەوروپا بە بەردامی سوپاس و ستایشی پێسمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەن، ئەو پاڵپشتیکردنەشیان لە سەربەخۆیی کوردستان بەھۆی رێزلێنانیانە لە قوربانیدانی پێشمەرگە.
لە ئێسگەی رادیۆی ڤاتیکان کە بە زمان حالی خودی ڤاتیکان لە قەلەم دەدرێ، چاو پێکەوتنی لەگەل چەند پسپۆرێکی نێودەولەتی ئیتاڵی ئەنجام داوە سەبارەت بە ریفراندۆم.ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ڤاتیکانیش گرینگی بە مەسەلەی ریفراندوم داوە.
بەپێی زانیاری بەڕێزت ئایا لەلایەن پاپاوە ھیچ ھەڵوێستێک یان لێدوانێک سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان ھەیە؟
شۆڕش سورمێ : نە خێر، تا ئیشتا پاپا خۆی ھیچ ھەڵوێستێکی لەم بارەیەوە دەرنەبریوە، تەنھا لە ئێسگەی رادیۆی ڤاتیکان کە بە زمان حالی خودی ڤاتیکان لە قەلەم دەدرێ، چاو پێکەوتنی لەگەل چەند پسپۆرێکی نێودەولەتی ئیتاڵی ئەنجام داوە سەبارەت بە ریفراندۆم، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ڤاتیکانیش گرینگی بە مەسەلەی ریفراندوم داوە.
بۆ مەسەلەی دەنگۆی ئابڵَۆقەدانی ھەرێمی کوردستا لەلایەن دراوسێیەکانییەوە (عێراق ، تورکیا ، ئێران)، ئایا ھیچ ھەنگاوێک بەدی دەکرێت لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو ئابڵۆقەیە ؟
شۆڕش سورمێ :بە رای من ئەو داوەتەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و عبادی کارێکی باشە، دەبێتە دەستپێکێک بۆ ھەنگاونانی ولاتانی تری ئەوروپاش لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی بەغدا، سەبارەت بە ولاتانی دراوسێش ئەوە نابێ ئەوەمان لە یاد بچێ ولاتێکی وەکو تورکیا سالانە ١١ میلیار دۆلار بە دەست دێنی لەرێگەی بازرگانیکردنی لەگەل ھەرێمی کوردستان، قازانجى ئیرانێش زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار دهبێت، ئهم وڵاتانه دەبێت دوو سێ جار بیر بکەنەوە پێش ئەوەی سنور دابخەن، چونکە ھەر ئەوان زیاتر زەرەرمەند دەبن.
پێسمەرگە رێزێکی زۆر تایبەتی ھەیە لە نێو ئەوروپییەکان، بە سیمبۆلی ئازایەتی لە قەلەم دەدرێ، لەھە موو شوێنک باسی ئەوە دەکرێ کە ئەگەر پێشمەرگە نە بوایە تیروریستانی داعش ئیستا گەیشتبونەتە بەر دەرگای وڵاتانی ئەوروپا.
بەرای بەرێزت وەکو ئاگاداربیت، ئەگەری راگرتنی ھاوکارییە ئەوروپییەکان ھەیە بۆ کوردستان؟.
شۆڕش سورمێ : نەخێر، ھیچ شتێکی لەم جۆرە نیە ، من زور لە نزیکەوە ئاگادارم بە ھۆی ھەبوونی پەیوەندیم لەگەڵ چەند سیاسەتمدارێکی ئیتاڵیا، ئەوان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان، زۆریش خۆشحاڵبوون بە دەرەنجامەکانی ریفراندوم، بەلام ئاشکراشە چاوەرێی بریارێکی ھەمە لایانە دەکەن لە یەکێتی ئەوروپا.
بەروونی وەکو ئاگادار بیت رای وڵاتی ئیتاڵَیا سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی چییە؟
شؤرِش سورمىَ : لەم باریەوە من دەتوانم زۆر بە دڵنیایەوە بڵێم، بە گشتی زۆر خۆشحاڵ بوون بەوەی کە گەلی کورد بەو شێوەیە وەلامی رێفراندۆمی دایەوە، بە تایبەتیش دانیشتوانانی ھەرێمی ڤێنتۆ (VENETO)ی باکوری ئیتالیا، کە بریارە ئەوانیش لە رۆژی ٢٢ مانگی ئۆکتۆبەر ریفراندوم ئەنجام بدەن بۆ وەستھێنانی ئوَتۆنۆمی بۆ ھەرێمەکەیان.
من زور لە نزیکەوە ئاگادارم بە ھۆی ھەبوونی پەیوەندیم لەگەڵ چەند سیاسەتمدارێکی ئیتاڵیا، ئەوان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان، زۆریش خۆشحاڵبوون بە دەرەنجامەکانی ریفراندوم، بەلام ئاشکراشە چاوەرێی بریارێکی ھەمە لایانە دەکەن لە یەکێتی ئەوروپا.
لە ئەگەری داخستنی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ، وڵاتی ئیتاڵیا بڕی ٥٠٥ ملیۆن دۆلار بازرگانی لەگەڵ ھەرێم لەدەست دەدات، ئایا ھەڵوێستی چی دەبێت؟.
شۆڕش سورمێ : ئەمە بۆتە جێگەی نیگەرانیەکی زۆر لای بازرگانانی ئیتاڵی. چونکە ماوەی چەند ساڵێکە بەتایبەتی دوای رووخانی رژێمی سەددام ، ئیتاڵیا پەیوەندییەکی بازرگانی بە ھێزی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دروستکردوە، بە تایبەتی لە بواری دروستکردنی رێگاوبان و نەخۆشخانە، بۆیە ئەگەرێکی لەم جۆرە کاردانەوەیەکی توندی دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و تورکیا.
بیگرافیای شۆرش عهزیز سورمێ
(شۆرش عزیز سورمێ) لە دایکبوی ١٩٥٩ لە شارۆچکەی (گەڵاڵەی باڵەکایەتی)دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری ئەلیکترۆنی لە زانکۆی (ودینێ) لە ئیتاڵیا. ماوەی(٣٥) ساڵە لە وڵاتی ئیتاڵیا ژیان بەسەر دەبات.
لە ساڵی ١٩٨٩وە دەستی بە کاری رۆژنامەنوسی کردووە ، ھەروەھا وەکو نوسەرێکیش چەند کتێبێکی لەسەر کورد نوسیوە بە زمانی ئیتاڵی، لەوانە ( زمانی کوردی و دابەشبونی جوگرافیای دیالێتەکان)، ( کۆمەلێ ھۆنراوەی کوردی)، (چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی)،(کوردستان لەرووی مێژو و ئاین و پێکھاتە نەتەوەییەکانەوە).
ئەمە جگە لە وەرگێرانی کتێبی (داستانی قەڵای دەم دەم)ی (عەرەب شەمۆ) لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانی ئیتاڵی. ئێستاش وەکو رۆژنامەنوس و شرۆڤەکار ھاوکارە لەگەڵ چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی و رۆژنامەی ئیتاڵَی، ھەروەھا بەرپرسی ماڵپەری(www.panoramakurdo.it).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.