دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان له ئاستی پیاوان.
مێدڤێدێڤی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش ساڵ بووه بیست و حه‌وته‌مین یاریزان له مێژووی یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه پله‌ی یه‌كه‌می پۆلینی هه‌فتانه‌ی تێنسزانانی له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێناو شوێنی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی گرته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو، مێدڤێدێڤ گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌كاپۆلكۆی مه‌كسیكی و له‌به‌رامبه‌ردا، دیۆكۆڤیچ له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی دوبه‌ی ماڵئاوایی كرد.
جێگای باسه له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا هه‌ر چوار یاریزان نۆڤاك دیۆكۆڤیچ و ڕۆجێر فیدرێرو ڕافائێل نادال و ئاندی مۆرای ده‌ستیان به‌سه‌ر پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهاندا گرتبوو .
مێدڤێدێڤ بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.