Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 23:52

ڤیتالی سکاکۆن، ئەو سەربازە ئۆکراینییەی لە پێناو بەرگریکردن لە وڵاتەکەی خۆی کردە قوربانی

100%


سوپای ئۆکراینا ستایشی ئازایەتی سەربازێکی ئۆکراینی کرد بە ناوی ڤیتالی سکاکۆن ڤۆلۆدیمیرۆڤیچ، کە خۆی بە پردێکەوە تەقاندەوە لەپێناو راگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی رووسیا و بەرگریکردن لە وڵاتەکەی، چیرۆکی ڤۆلۆدیمیرۆڤیچ بووە باس و خواسی و ستایشکردنی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا لە پۆستێکدا لەسەر پێگەی خۆی لە "فەیسبووک"ستایشی پاڵەوانێتی ئەو سەربازەی کرد کە رێگری کرد لە تێپەڕبوونی تانکەکانی رووسیا لەسەر پردێک لە شاری هینیچیسک لە ناوچەی خێرسۆن لە باشووری ئەو وڵاتە.

ھەروەھا لە پۆستەکەی سوپای ئۆکراینا ھاتووە، بەهۆی ئەو قوربانییەی خەڵات و رێزلێنانی بۆ دەکرێت، پردی هینیچیسک بە تەقەمەنی بۆمبڕێژکرا بەڵام سوپای ئۆکراینا کاتی تەواوی نەبوو بۆ تەقاندنەوەی لە دوورەوە بەهۆی پێشڕەوی هێزەکانی رووسیا، بەڵام ڤۆلۆدیمیرۆڤیچ کە ئەندازیارێکی سەربازی بوو لە رێگەی رادیۆوە پەیوەندی کرد و گوتی کە ئەوکارە بەتەنها ئەنجام دەدات و، دەستبەجێ خۆی و پردەکەی تەقاندەوە کە بووە هۆی خاوکردنەوەی پێشڕەویی هێزەکانی رووسیا بەشێوەیەکی گەورە و رێگەی دا بە ھێزەکانی ئۆکرانیا دووبارە خۆیان رێک بخەنەوە بۆ بەرگریکردن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.