له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی میلان له‌سه‌ر یارگای سان سیرۆ میوانداری یانه‌ی ئۆدینیزی كرد‌و یاریه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات .
یاریزانانی میلان ده‌ست پێش خه‌ر بوون له تۆمار كردنی گۆل و له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی بیست و نۆ یاریزانی پرتوگالی رافائیل لیاو یانه‌ی پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش یه‌نۆما ئۆدۆحی ئیتالی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و هه‌ریانه‌یه‌و به خالێكی یاریه‌كه رازی بوون به‌مه‌ش میلان كه له پێشه‌نگی یانه‌كان دێت تووشی شه‌شه‌م یه‌كسان بوون هات و كۆی خاله‌كانیشی بۆ په‌نجاو حه‌وت خال به‌رزیۆوه یانه‌ی ئۆدینیزیش یازده‌مین یاریه یه‌كسان ده‌بێ و به بیست و شه‌ش خال له پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.