Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:32

تیشكی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بەشەكرە زیاد دەكات

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ دەركەوتووە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا ئارەزووی خواردنی شیرینیەكان زیاد دەكات كەئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەشەكرە.


بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە كەلەلایەن زانكۆی ستراسبۆرگ بەهاوكاری زانكۆی ئەمستەردام ئەنجام دراوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام درا دەركەوتووە تەنیا یەك كاتژمێر لەبەركەوتنی ئەو تیشكە شینەی بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانەوە دروست دەبێت كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی ئارەزووی خواردنی خۆراكی ناتەندروست و رێژەی شەكر لەخوێن.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا وادەكات  رێژەی شەكری ناوخوێن بەرزبێتەوە بۆسەروو ئاستی ئاسایی و جەستە توانای چارەسەركردنی شەكری نەبێت و ئەوەش نیشانەیەكە بۆ ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە.

 ژێده‌ر -  تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.