باڵیۆزخانەی سعوودیە لە بەغدا لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە کە لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی ھەماھەنگیی سعوودی ــ عێراقی لە میانی کۆبوونەوەکانی خولی سێیەمدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری کشتوکاڵ واژووکردووە.
راشیگەیاندووە کە ئامانج لە واژووکردنی یادشتنامەکە، پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی نێوان سعوودیە و عێراقە لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا.
ھەفتەی رابردوو عێراق و سعوودیە ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بواری وزە و کشتوکاڵدا واژوو کردبوو.
ساڵی رابردوو، ریاز و بەغدا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە سعوودیە بۆ ٥٠ ساڵ، ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا لە رۆژئاوای عێراق جێبەجێ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.