Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:59

نرخى نەوت لە 90 دۆلار نزیک دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی 1ى 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 89 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها،بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساس بە 87 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
له‌ كۆتایییه‌كانی  ساڵی 2021 نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڕای پسپۆڕانی ئابووریش هۆكاری دابه‌زینه‌كه‌ی به‌هۆی بڵاوبونەوەى ئۆمیکرۆن بوو ، جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی ئێستای ڤایرۆسی كۆڕۆنا .
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئێستای نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو هۆكارێكه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و گه‌شبینیانه‌ی كه‌ له‌به‌رامبه‌ر كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستبووه‌، هۆكارێكی دیكه‌یه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و پێشبینیش ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رزببێته‌وه‌.
 

 

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.