Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:03

لە ساڵی 2021 دا کۆمپانیای تۆیۆتا زۆرترین ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ساڵی 2021دا بەهۆی فرۆشتنی 10 ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبێلەوە لە ریزبەندی فرۆشی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، ساڵی رابردوو لە تەواوی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا، نزیکەی 10 ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.

بەم ئەنجامەش، ئاستی فرۆشی تۆیۆتا بەراورد بە ساڵی 2020 بە رێژەی سەدا 10،1 زیادی کردوە.

بەم شێوەیەش ئەو کۆمپانیایە بەراورد بە رکابەرە ناوخۆیی و بیانییەکانی کەمتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو لێشاوەی مایەپوچبوون و داخرانی کارگەکان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە روویدا.

هەروەها تۆیۆتا توانی لەڕووی فرۆشەوە پێش نزیکترین رکابەری بکەوێت کە کۆمپانیای فۆڵکسڤاگنی ئەڵمانییە.

لە ساڵی 2021دا کۆمپانیای فۆڵکسڤاگن، ئاستی داهاتی بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی سەدا 4،5 کەمی کردوە و 8،9 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.