Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:09

چۆنییه‌تی بەقاچاخبردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ ناوچەکە دەخرێته‌ڕوو

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە پسپۆڕانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەیان کردووە، بەلەمی بچووک و ئامرازی گواستنەوەی دەریایی دیکە بەکارهاتوون لە هەوڵەکانی بەقاچاخبردنی چەکی دروستکراوی چینی و ڕووسی و ئێرانی لە ئێرانەوە بەدرێژایی ڕێگایەک بەرەو یەمەن و ناوچەکانی دیکە، کە سوپای ئەمریکا ماوەی چەند ساڵێکە دەیەوێت دای بخات.

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" جەختی کردەوە، یەک بەندەر لە ئێران سەرچاوەی هەزاران ئەو مووشەک و گوللــە تۆپ و تفەنگ و چەکانە بوون کە هێزی دەریایی ئەمریکا لەم چەند مانگەی دواییدا لە دەریا عەرەب دەستی بەسەردا گرت.

پێشتر بەرپرسانی ئەمه‌ریکا روونیان کردەوە، کە بەندەری جاسک لەسەر دەریای عومان وەک خاڵی یەکەمی سوپای پاسدارانی ئێران بەکار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی چەک، بەڵام ئەم ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار بە وردی باس لەو بارە چەکانە دەکات کە پەیوەندییان هەیە بەم بەندەرەوە.

رۆژنامەکە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی گواستەوە و رایگەیاند کە بە راپۆرتی "زۆر نهێنی نەتەوەیەکگرتووەکان" وەسف دەکرێت، ئێران لەم بەندەرەوە چەک ڕەوانەی یەمەن و میلیشیاکانی دەکات لە ناوچەکانی دیکە.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.