Erbil 23°C پێنجشەممە 26 ئایار 21:09

"زارا موحەممەدی بە پێکەنینەوە چووە سیاچاڵەکەی کۆماری ئیسلامی"

کوردستان TV
100%

 

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا ڕاگەیانراوێکی لەبارەی بڕیاری زیندانیکردنی زارا موحەممەدی ئەو کچەی کە لەلایەن دادگەى شارى سنه‌ له‌سه‌ر گوتنه‌وه‌ى وانه‌ى زمانى کوردی حووکمی 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بڵاوکردەوە و دەڵێن " زیندانیکردنی زارا زیندانیکردنی گەلی کورد و زمانی کوردیە".

 

دەقی ڕاگەیانراوی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا:-

زارا موحەمەدی بە پێکەنینەوە چووە سیاچاڵەکەی کۆماری ئیسلامی

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی ٨ی ژانوییەی ٢٠٢٢ی زایینی زارا موحەمەدی ئەو کچە قارەمانە کوردەی سنەی ڕۆژهەڵات لە ناو ئاپۆڕای خەڵک، چالاکوانانی کولتووری و ژینگەپارێزی نیشتماندا بە جلی کوردی و بە پەیامی کوردی ( قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە) لەبەر دادگەی سنە و بەرەو بەندیخانە بۆ بەسەربردنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی دادگە نایاساییەکانی ئێران ڕۆیشت، بەند کردنی زارا بەند کردنی گەلی کورد و زمانی کوردیە، مامۆستا زارای نیشتمان وەک قارەمانێک خۆی بە بەندیخانەی داگیرکەر ناساند. تا جارێکی تر بیسەلمێنێ کە بیری ئازادی لە زیندانا فراوانتر دەبێ

ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا زۆر بە پەرۆشەوە ئەم حووکمەی بەسەر زارای نیشتماندا سەپاوە ئیدانە(مەحکوم)دەکەین و وەک زارا دەڵێین: قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندخانەیە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.